تەرمی شەهید ئەیاز عومەر شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بەخاک سپێردرا

هاوڵاتییانی ناوچەی دربێسیی سەر بە حەسەکە تەرمی شەهید ئەیاز عومەر شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید روستەم جودی بەخاک سپارد.

بە سەدان هاوڵاتیی ناوچەی دربێسی بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی شەهید ئەیاز عومەریان لە ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان-ی دربێسی وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید روستەم جودی بەڕێکرد.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک رێکخراو سەرەتا بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان مەراسیمەکە دەستی پێکرد. دواتر لەسەر ناوی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی مزگین مستەفا قسەی کرد و سەرەتا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید ئەیاز عومەر کر و وتی:" شەهید ئەیاز بەو خەبات و تێکۆشانەکەی کردی بۆ پاراستنی خاک و گەل و وڵاتەکەی، هەنگاوێکی دیکەی رێرەوی بەرخۆدانی بۆ پێشەوە برد."

دواتر عەزیز عومەر مامی شەهید ئەیاز عومەر قسەی کردو وتی، ئەوان تا بدەستخستنی ئامانجەکانی شەهیدان، تێدەکۆشن.

دواتر ناسنامەی شەهیدبوونی شەهیدی ئەیاز خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا و لە کۆتایشدای تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم، بەخاک سپێردرا.

ز.ش