تەرمی شەهید محمد یاسین شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی بەخاک سپێردرا

هاوڵاتییانی شاری رەقا تەرمی شەهید محمد یاسین ناسراو بە (بەحری رەقا) شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی-یان بە مەراسیمێکی شایستە بە خاک سپارد.

بە سەدان هاوڵاتی شاری رەقا تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی شەهید محمد یاسین (بەحری رەقا) کە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا لەبەر دەمی ماڵەکەی خۆیدا شەهید ببوو، بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی رەقا لە گوندی حکومییە بەخاک سپارد.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی رەقا بە خولەکێک رێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێکرد و مەراسیمێکی سەربازی بۆ رێکخرا. دواتر عبدۆ رەقا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی شاری رەقا و محمد ئەلزەکروت شەڕڤانی هێزەکانی عەلەوی ناوخۆیی قسەیان کرد و باسیان لە خەباتی شەهید کرد.

دواتر ناسنامەی شەهادەتی شەهدی محمد خوێنرایەوەو رادەستی خانەوادەکەی کرا و لە کۆتایشدا بە وتنەوەی دروشم بۆ شەهیدان، تەرمی شەهید بە خاک سپێردرا.

ز.ش