تەرمی شەڕڤانی شەهید وەلید مەنان بە خاکسپێردرا

بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە شاری حەلەب، تەرمی شەهید وەلید مەنان شەڕڤانی یەپەگە لە لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.

بەئامادەبوونی سەدان کەس لە شاری حەلەب، تەرمی شەهید وەلید مەنان تەمرشەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە کە لە ٤ی ئەم مانگەدا لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهیدببوو، لە مەراسیـمێکدا لە نەخۆشخانەی حەلەبەوە بەڕێکرا بۆ گۆڕستانی گوندی پینۆ و بە خاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە مەراسیمێکی سەربازی ڕێکخرا، پاشان ئایتەن ڕەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید خواست و وتی: شەهیدان ڕێگای ئازادی ڕۆشن دەکەنەوە.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوەو ڕادەستی بنەماڵەی شەهید وەلید مەنان کرا.

بە دروشمی"شەهید نامرن" و جۆشی گەل، تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

ب.ش