تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئەحمەد حەسەن بەخاکسپێردرا

هاوڵاتیانی شاری ڕەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەحمەد حەسەنیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی ڕەقا بەخاکسپارد.

هاوڵاتیانی شاری ڕەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەحمەد حەسەنیان بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی ڕەقا بەخاکسپارد کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید ببوو.

لە گۆڕستانی ڕەقا هاوڵاتیان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان ڕاوەستان و دواتر مەراسیمی سەربازی دەستیپێکرد. دواتر لە سەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی ڕەقا فەرماندە ژیندا ڕەقا و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی ڕمێلێ زاهیب ئیبراهیم قسەیان کرد.

لە قسەکانیاندا سەرخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایانگەیاند، هێزەکانیان بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی هەرێمەکە لە تیرۆر، لەسەر بەرخۆدانەکەیان بەردەوام دەبن.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی کرا. تەرمی شەهید بە دروشم و هەلهەلە بەخاکسپێردرا.

ف.ق