تەرمی شەڕڤانی قەسەدە خالۆ کۆبانێ بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەحمەد مەحمود موسلیم (خالۆ کۆبانێ) شەڕڤانی قەسەدە کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی جەلتەی دڵەوە شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.

خالۆ کۆبانی شەڕڤانی قەسەدە لە ناوچەی چەلەبی کۆبانێ کاتێک سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بوو لە ئەنجامی جەلتەی دڵ  شەهید بوو.

تەرمی خالۆ کۆبانێ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکاندا لە شەهیدگای شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.

ف.ق