تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ئەلمەیاح بە خاک سپێردرا

هاوڵاتییانی ناوچەی  تربەسپی-ی سەر بە قامشلۆ بە مەراسیمێکی شایستە جەنازەی شەهید قوسەی ئەلمەیاح ناسراو بە (چەکدار) شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات-قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاک سپارد.

بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی ناوچەی تربەسپی سەر بە قامشلۆ تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید قوسەی ئەلمەیاح ناسراو بە (چەکدار) کە لە ١٠ی کانونی دووهەم لە کەمپی هۆل شەهید ببوو، بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر بەخاک سپێردرا.

لە گۆڕستان، مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر ئەحمەد ئەلعەباوی ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان قسەی کرد و وتی:"پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پڕۆژەیەکی دیمۆکراتیکیان دروست کرد و بۆ پێشخستنیشی خەبات و قارەمانێتییەکی گەورەیان دا. خۆڕاگریی گەلی ناوچەکە لە دژی هەموو هێز و چەتەکان بەردەوامە. ئەم گەلە رۆژانە بۆ پاراستنی مافە رەواکانی خۆی، قوربانی دەدەن. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە هەموو رێگایەک برایەتی گەلان لەناو ببات و بەو بانووانەی کە هیچ بنەمایەکی نییە، دەیەوێت هەبوونی پێکهاتەکان بکاتە ئامانج. بە دروستکردنی "ناوچەی ئارام" مەبەستی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری روون و ئاشکرایە."

دواتر ناسنامەی شەهیدبوونی شەهید خوێنرایەوە و رادەستی کەسوکاری کرا. ئامادەبووانی مەراسیمەکەش بە وتنەوەی دروشم، تەرمی شەهید چەکداریان بە خاک سپارد.

ز.ش