تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شعێبی بەخاک سپێردرا

هاوڵاتییانی شەداد تەرمی شەهید موهەنەد شعێبی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپارد.

بە سەدان هاوڵاتی شارۆچکەی شەداد جەنازەی شەهید موهەنەد شعێبی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ناوچەی ئەلسوور-ی سەر بە دێرزۆر شەهید بوو، لە ناوەندی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدانەوە وەریانگرت و گواستیانەوە بۆ گۆڕستانی شەداد.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێکی شایستە بۆ شەهید شهێبی رێکخرا و موخلیس عبدوالتیف بە ناوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهید کرد و وتی:"بە پێشەنگیی قەسەدە خۆڕاگرییەکی مێژووی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت. شەڕڤانانی قەسەدە لە سەر رێگای شەهیدان، بەردەوام دەبن لە خۆڕاگرییدا."

دواتر زەهرا ئەل-ئەحمەدی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شەهیدانی شەداد قسەی کرد و خۆڕاگریی شکۆی بەرز نرخاند.

دوای قسەکان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوەو رادەستی کەسوکاری کراو بە دروشم و سلۆگان تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.

ز.ش