تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن ئەلئەربید بەخاکسپێردرا

هاوڵاتیانی شەداد و گوندەکانی تەرمی شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن حەمود لەتیف ئەلئەربیدیان بە مەراسیمێک لە گۆرستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپارد.

هاوڵاتیانی شەداد و گوندەکانی باکووری دێرە زۆر تەرمی شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن حەمود لەتیف ئەلئەربیدیان بە مەراسیمێک لە گۆرستانی شەهیدانی شەداد بەخاکسپارد کە لە ١٦ی کانونی یەکەمدا شەهید ببوو.

لە گۆڕستانی شەداد مەراسیم دەقەیەک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر سەلیم خالید فەرماندەی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن قسەی کرد و وتی، "هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بە دەیان شەهیدیان داوە و لە بەرامبەر هێرشی دڕندەی سوپای تورک و چەتەکانی داعش و شانە شاراوەکانیان شەڕ دەکەن."

دواتر ناجی ئەلنجوم بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەی شەداد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و ڕایگەیاند، گەلانی هەرێمەکە پشتگیری لە هێزی سەربازیی هەرێمەکە دەکەن.

دوای لێدوانەکان، ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمی شەهید ڕادەستی خانەوادەکەی کرا. هاوڵاتیان تەرمی شەهیدیان بە دروشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپارد.

ف.ق