تەرمی شەڕڤانێکی ئینتەرناسیۆنالیست لە ڕۆئاوا بە خاک سپێردرا

تەرمی کەدنال ڕامون شەڕڤانی یەپەگە-ی خەڵکی ئیسپانیا بە مەراسیمیکی بەشکۆ لە شاری دیرک-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەخاک سپێردرا.

شەرڤانی ئینتەرناسیۆنالیست ناو ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە ڕامون مارریا ڕائول لینهۆف( کەنداڵ ڕامون)کە لە رێکەوتی ١٣ی ئەیار ٢٢ی بانەمەڕ لە گوندی باخو-ی دەیرئەزۆر شەهید بوو،نێو ئاپۆڕای جەماوەردا لە شاری دێرک بەخاک سپێردرا.

گەلی دێرک تەرمی کەنداڵ ڕامون-یان لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر-ی دێرک وەرگرت و بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلان بەروە شەهیدگەی شەهید خەبات بەڕیکەوتن.

تەرمی شەهید ڕامون بە مەراسیمێکی سەربازی لە شەهیدگەی شەهید خەبات بە خاک سپێردرا.

لەسەرناوی تابوری ئینتەرناسیۆنالی یەپەگە حەقی نوسەر لەسەر خەبات و تێکۆشانی شەهید ڕامون لە بەرەکانی شەڕی دەیرئەزۆر قسەی کرد. حەقی نوسەرئاشکرای کرد کە ڕامون تێگەییشتنیکی باشی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان هەبوو و وتی،" کەنداڵ ڕامون بۆ ئەوەی کە بەها مرویی ودیموکراتیکەکان بپاریزێت لە ئیسپانیاوە هاتە ڕۆژئاوا." حەقی دەستنیشانی کرد کە ئەوان لەسەر ڕێبازی شەهید کەنداڵ درێژەبە خەبات دەدەن.

محەمەد عەبدولڕەحمان هاوسەرۆکی مەجلیسی هەرێمی دێریک ئاماژەی بە هەستیاری ئەم قۆناغە کرد و داوای پشتگیری لە تێکۆشان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایای کرد.

دوای تەواو بوونی وتارەکان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە.

تەرمی شەهید ڕامان بە تیلیلی و دروشمی گەل سێردرایە خاک.

ک-ش