تەرمی عەلی مەنلا کە لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا، بەخاک سپێردرا

تەرمی عەلی مەنلا کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئاقیبەی سەر بە شێراوای عەفرین گیانی لەدەستدا، بە خاک سپێردرا.

تەرمی هاوڵاتی عەلی مەنلای ٦٥ ساڵان کە دوێنی لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە چەپەڵەکانیدا لە گوندی ئاقیبەی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین شەهید ببوو، لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

جەنازەی مەنلا لە نەخۆشخانەی ئاڤرینەوە لە لایەن سەدان کەسەوە بەرەو گوڕستانی گوندی ئاقیبە بەڕێکرا و لەوێ بەخاکسپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بە خولەکیک رێزگرتن دەستی پێکرد و لەسەر ناوی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان، خەیری ئیبراهیم قسەی کرد.

ئیبراهیم سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی مەنلا کرد و هێرشەکانی دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، رسوا و شەرمەزا کرد.

دوای قسەکان، تەرمی مەنلای ٦٥ ساڵان بە وتنەوەی دروشمی خۆڕاگری، بەخاک سپێردرا.

ز.ش