تەرمی هێلێن جوودی یەکەمین شەهیدی یەپەژەی ڕەقا بەخاک سپێردرا

تەرمی ژنە شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە هێلێن جوودی یەکەمین شەهیدی یەپەژە-ی شاری ڕەقا بەمەراسیمێک بەخاک سپێردرا.

 

بەسەدان هاووڵاتی ڕەقا بەبۆنەی بەخاک سپاردنی تەرمی شەهیدی یەپەژە نادرا ئیلوسێ( هێلێن جوودی) لە چوارڕیانی فیرووسیا لە ڕۆژئاوای ڕەقا لەدەوری یەک کۆبوونەوە. ئاپۆڕای جەماوەر دوای وەرگرتنی تەرمی شەهید بەکاروانێکی ئۆتۆمبێلان بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لەگوندی حکومیە بەڕێکەوتن.

شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە گۆڕستانی شەهیدان مەراسمی سەربازیان ئەنجامدا. پاشان لەسەر ناوی ئەنجوومەنی مەدەنی ڕەقا ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانان موستەفا حەداد، لەسەر ناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان شەمسە سالەح ولەسەر ناوی فەرمانداریەتی یەپەژە شیندا ئەحمەد قسەیان کرد و ئاماژەیان بە دەورونەقشی شەهیدان کرد کە پاراستنی وەڵات.

پاشان دایکی شەهید هێلێن جوودی قسەی کرد و وتی، کە بەشەهید بوونی کچەکەم سەربەرزم و کچەکەی من لەپێناو ئازادی وەڵاتەکەم شەهید بوو.

دواترناسنامەی شەهید خوێندرایەوە وڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. شەڕڤانانی یەپەژە تەرمی هەڤاڵی خۆیان هەڵگرت وبە وتنەوەی دروشمی شەهید نامرێت بەخاک سپێردرا.

ک-ش