تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ روویدا

لە نزیک لە گۆڕەپانی ئەکشا لە قامیشلۆ مینێکى چێندراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە زیان بە ناوچەکە و شوێنى تەقینەوەکە گەیشت.

 مینێکى چێندراو لە نزیک گۆڕەپانی ئەشکا لە قامیشلۆ تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەى ئەو مینەوە زیان بەو ئۆتۆمبێلانە گەیشت، کە لە نزیک شوێنى تەقینەوەکەدا راوەستابوون.

هێزەکانى ئاسایش چوونەتە شوێنى تەقینەوەکە و رێوشوێنى بەرفراوانى ئەمنییان گرتووەتەبەر و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەى تەقینەوەکەوە کردووە.

ر.م