تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ کوژرانى ٢ کەسى لێکەوتەوە

لە شارى قامیشلۆ و لە نزیک دەروازەى سنوورى، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەس کوژران.

لە شارى قامیشلۆ و لە نزیک دەروازەى سنوورى، ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەس کوژران.

تەقینەوەکە درەنگانى شەوی رابردوو لە نزیک دەروازەى سنوور روویدا. راگەیاندرا بەهۆى تەقینەوەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاووڵاتییەک کوژراون.

هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسى فریاکەوتن خێرا چوونەتە شوێنى تەقینەوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

تا ئێستا ناسنامەى کەسە کوژراوەکان دیار نییە.

ر.م