تەقینەوەیەک لە گرێ سپى روویدا

لە ناوچەی حەمام تورکمان لە کانتۆنی گرێ سپی لە هەرێمى فورات تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە ٢ کەس برینداربوون.

لە ناوچەی حەمام تورکمان لە کانتۆنی گرێ سپی لە هەرێمى فورات تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە ٢ کەس برینداربوون.

شەوی رابردوو و لە کاتژمێر ١٠ و ٤٠ خولەکەدا، لە ناوچەى حەمام تورکمان لە کانتۆى گرێ سپى لە هەرێمى فورات مینێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ٢ کەس بریندار بوون.

 بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەی گشتیى گرێ سپی کراون و لە ژێر چاودێریى پزیشکیدان.

هێزەکانى ئاسایش لەبارەى هۆکارى تەقینەوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.