تەڤدەم هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی تەل عەرانی شەرمەزار کرد

تەڤدەم هەوڵەکانی حکومەتی سوریای بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی تەل عەران شەرمەزار کرد. لە راگەیەنراوەدا هاتووە، پێویستە فشاری لەسەر حکومەتی سوریا بکرێت."

ڕاگەیەنراوی تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) بەم شێوەیەیە:

"دوای ٩ ساڵ لە تێکۆشان لە سوریا، خاکەکەمان لە ڕووی کۆمەڵایەتی، کلتوری، زانستی، ئابۆریدا بەهۆی عەقلیەت و سیاسەتی شۆڤێنی پارتی دەسەڵاتدار ڕووبەڕووی پارچەبوون بووەتەوە و تا ئێستاش لە سوریا سیاسەتی ڕەتکردنەوە و وابەستەبوون بە دەسەڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت.

ڕژێمی سوریا تا ئێستاش بەچاوی نەخوێندەوار سەیری کورد دەکات کە چی دەبێت با ببێت پێویستە لە سوریا بچنە دەرەوە، ڕژێمی سوریا وەک ئەوەی کورد لە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی مەترسیدارتر بن نزیک دەبێت و یاری بە چارەنووسی کورد دەکات. لەگەڵ ئەوەشا هەبوونی گەلی کورد لە هەرێمە جیاوازەکان لەناو دەبات، بڕیار و یاسای نوێ دەردەکات، وەک ئەوەی لە شاروچکەکانی تەل عەران و تەل هاسیل کە زیاتر لە ١٢٥ هەزار کەس تێیایاندا دەژین. دوای ئەوەی ڕژێم ئەوانی بەجێ هێشت و ئەوانی نەپاراست و ڕووبەڕووی جەبهەت ئەلنوسرا بوونەوە، یەکسەر جەبهەت ئەلنوسرە و گروپەکانی تر هاوینی ٢٠١٣ هێرشیان کردە سەر ئەو شاروچکەیە. دوای ئەوەی لە شاروچکەی ئەلواهە شوێنی جێگیربوونی ڕژێم و لە هەرێمی سەفیراووە جوونە ئەو دوو شاروچکەیە، بۆیە تیرۆریستەکانی ئەلنوسرە کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و بە دەیان هاوڵاتیان کردە قوڕبانی. هەروەها بە دەیان خەڵکی مەدەنیان ڕفاند و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. ڕژێمی سوریا بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکانە لەبەرئەوە هاوڵاتیانی نەپاراست و مەدەنیەکان ناچاربوون هەڵبێن."

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەتدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆش وەک سەدەی ڕابردوو یان کاتی پشتێنەی عەرەبی ، ڕژێمی سوریای شۆڤێنی لەسەر هەمان بناغە هەوڵی هەمان سیناریۆ لەبەرانبەر گەلی کورد لە تەل عەران و تەل هاسیل دەدات. بۆیە ئەم جارە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەهێنێت. نمونەش ئەوەیە کە خوێندنگاکانی هەردوو شارەکە دەکاتە کەرەنتینە. هەروەها قەڕەچەکانی سەر بە ڕژێمی بۆ هەردوو شارەکە دەگوازێتەوە. ئامانجەکەش ئەوەیە هەردوو شاروچکەکە چۆڵ بکات، یان قەڕەچەکانی تێدا نیشتەجێ بکات. هەمان ئەو کردەوانە دەکات کە سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیدان. لەبەر ئەوەش مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە ڕژێمی لەگەڵ سوپای تورک پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیا ئەنجامدەدات.

لەگەڵ ئەوەی شوێنی قەرەچەکان لە سوریا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی سوریایە و ڕژێم دەتوانێت ئەوان بۆ کەرەنتینەکانی ئەو ناوچانە بگوازێتەوە، بەڵام بە بەکارهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوان بۆ تەل عەران و تەل هاسیل دەنێرێت. ئەوەش سیاسەتێکی نائەخلاقیە و بەها مرۆڤیەکانی پێشێل دەکات.

ئێمە وەک تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) کردەوەکانی ڕژێمی سوریا بۆ دروستکردنی کەرەنتینە لە شاروچکەکانی تەل عەران و تەک هاسیل شەرمەزار دەکەین. داوای ڕاگرتنی سیاسەتی شۆڤێنێ لەدژی ئیرادەی گەلی کورد دەکەتن. لەبەرئەوەی ڕژێمی سوریا دەتوانیت کەرەنتینەکان دوور لە دانیشتووان دروست بکات. لەگەڵ ئەوەش ئێمە داوا لە رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە فشار لەسەر ڕژێمی سوریا دروست بکەن و کارانتینە لەسەر تەل عەران هەڵگرن."

ف.ق