'تەکنیکمان نییە بەڵام ئەوانیش ئیرادە و بوێری ئێمەیان نییە'

ئەڤیندار جیهان گەریلای یەژاستار: لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەکاری بۆ شەڕ هەیە. نە لێرە و نە لە هیچ جێگایەک دوژمن سەرناکەوێت. 'تەکنیکمان نییە بەڵام ئەوانیش ئیرادە و بوێری ئێمەیان نییە.

ئەڤیندار جیهان گەریلای یەژاستار کە ماوەیەکی کەمە چووەتە حەفتانین دەڵێت، حەفتانین بە جوانی و دڵگەرمی خۆی کاریگەریەکی زۆری لەسەری دروست کردووە.

گەریلا ئەڤیندار جیهان وتی، هێزەکانی گەریلا لە هەموو روویەکەوە ئامادەکاریان لەدژی جموجووڵی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کردووە کە لە ١٦ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووە و لەو چوارچێوەیەدا ئەوانیش لە شەشدارا و شەهید جوودی جێگای خۆیان لەناو هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا گرتووە.

ئەڤیندار جیهان ڕایگەیاند، لە شەشدارا هێزەکانی گەریلا بە هێرشکردنە سەر دوژمن، هێز و مۆڕاڵێکی گەورەیان دروست دەکرد، گەریلا بە ڕوحی فیدایی هێرشی دەکردە سەر دوژمن کە تێکیبشکێنێت و لەسەر خاکەکەی دەریان بکات.

گەریلا ئەڤیندار جیهان هەروەها باسی ئەوەی کرد کە گەریلا ژنەکان لەم شەڕەکەدا بە هەڵوێست، بڕیار ، ئیرادە و بوێری خۆیان خاوەن ڕۆڵێکی گەورەن و لە شەشدارا و شەهید جوودی بە ئاشکرایی ئەوە بینراوە. لە ئاوڕدانەوەکانی گەریلا و لە پێکەنینی سەر لێوی گەریلا ئەوە بە ئاشکرا دەبینریت.

وتیشی،"دەتوانین وەک نمونە هەڤاڵ زریان بهێنینەوە، کاتێک هەڤاڵ زەریان هێرشی کردە سەر دوژمن وتی'تو ناتوانی پێ لەسەر ئەم خاکە دانێی، ئەگەر پێ لەسەر تەرمی من دابنێی' و زۆر هەڤاڵی وەک زەریان گیانی خۆیان بەخت کرد و بەم ئامانجە روحیان فیدا کرد. بەو ئامانجە شەڕیان کرد کە دوژمن خاکەکەمان داگیر نەکات، نەتوانێت لەسەر خاکەکەمان دانیشێت، لەسەر ئەم بناغەیە هەموو هەڤاڵێک بەشداری لە جەنگی حەفتانیندا دەکات.

هەر هەڤاڵێک بە ئەرک و هەڵوێستی خۆی، بە ڕوحێکی فیدایی و ڕوحێکی پاک و هێژا هێرش دەکاتە سەر دوژمن. لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان بۆ شەڕ ئامادە کردووە، لێرە و لە هیچ شوێنێک دوژمن ناتوانێت سەربکەوێت. تەکنیکمان نییە بەڵام ئەوانیش ئیرادە و بوێری ئێمەیان نییە.

گەریلا ئەڤیندار جیهان لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ئەوەی، پێدەچێت هەنگاوەکە زۆر بخایەنێت، گەریلاکان ئامادەکاریان کردووە و حەفتانین بە بەرخۆدان و ڕوحی فیدایی سەردەکەوێت و تورکی داگیرکەریش بە ئامانجەکەی ناگات و وتی،"حەفتانین بناغەی شۆڕشی باشوورە."

ف.ق