جموجوڵى سەربازیی تورکیا لەسەر سنووری سەرێکانیی رۆژئاواى کوردستان

سووپای داگیرکەری تورکیا، چەندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بردووەتە سەر سنووری شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

سووپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بردە سەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان.

دوێنێ ئێوارە ژمارەیەکی زۆر لە تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ناوچەی سەرێکانیى پارێزگاى ڕوحاوە، بەرەو سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنە ڕێ. کاروانە سەربازییەکەی سووپای تورکیا لەسەر سنووری شاری سەرێکانی سەر بە حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر بوون. پاش ئەوەی کە لە جوڵەکردن بەرەو ناو شارەکە ڕاوەستاون، کەوتوونەتە سەر ڕێگای کانی خەزالان و دەستیان بە جموجوڵ و گواستنەوەى سەربازی کردووە.

ڕاگەیەندرا ، لەسەر هێڵی سنووری شاری گرێ سپی و سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان جێگیرکردووە، کە تورکیا ماوەیەکى زۆر دەڵێت  "دەست لەو سنوورە وەردەدات". لە ئێستاشدا بە چەندین تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لەو سنوورەدا دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

ر.م