جموجوڵی سەربازیی سوپای تورک لەسەر سنووری رۆژئاواى کوردستان

دواى هەڕەشە داگیرکەرییەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک، جموجوڵی سوپای تورک لەسەر سنووری سەرێکانی زیادیکرد و هاوکات فڕۆکەى هاوپەیمانانیان بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە خۆجێیەکان، رژێمى تورکی داگیرکەر لەسەر سنوور دەستیکردووە بە جموجوڵی سەربازیى بەرفراوان.

جموجوڵە سەربازییەکەى سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری بەرامبەر گوندی تل خنزیر لە شارۆچکەى مەبروک تاوەکو رۆژئاواى سەرێکانی-یە.

ئاژانسى هەواڵی هاوار-یش بڵاویکردەوە، جموجوڵە سەربازییەکە ئێوارەى دوێنێ دەستیپێکردووە.

هاوکات لەگەڵ جموجوڵە سەربازییەکانى هێزە داگیرکەرەکانى تورکدا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

هەروەها شەڕڤانانى قەسەدە لە دژی هەر هێرشێکى چاوەڕوانکراو لە ئامادەکاریدان.

ژ.ت