حزب و سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور بۆ رۆژئاوا دەرژێنە سەر شەقامەکان

چەندین پارت و سەندیکای ئەفریقای باشوور لەدژی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ، ئامادەکاریی چالاکییەک دەکەن لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا و تورکیا.

بڕیارە سبەینی ژمارەیەک لە پارت و سەندیکای ئەفریقای باشوور لە پرۆتۆریای پایتەخت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان چالاکیەک ساز بکەن و بە ئەم مەبەستەش بانگەوازی بەشداریکردنیان کرد.

چالاکیەکە لە بەردەم بالیۆزخانەی تورکیا و بالیۆزخانەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

ئەو حزب و سەندیکایانەی بانگەوازیان بۆ چالاکییەکە کردووە ئەمانەن: پارتی کۆمۆنیستی ئەفریقای باشوور، فیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور، سەندیکای پەروەردەیی و کارمەندانی تەندروستی، یەکێتی خوێندکارانی ئەفریقای باشوور، یەکێتی کۆمنارەکانی گەنجان، رێکخستنی پشتویانی گەلانی فەلەستین و دەستەی چالاکی مافی مرۆڤی کورد.

شوێن و کاتی چالاکییەکەکە بەم شێوەیەیە:

بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا

رۆژ: ٧ی تشرینی دووەم

کاتژمێر: ١٠:٣٠

شوێن: 887 Pretorius Street, Arcadia Pretoria

........................

بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا

رۆژ: ٧ی تشرینی دووەم

کاتژمێر: ١٢:٣٠

شوێن: 573 fehrsen Street, Nieuw Muckleneuk, Pretoria

ز.ش