حزبەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزاییان بەرانبەر ئەسەد پیشاندا

حزبە سیاسیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزاییان لە بەرانبەر قسەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا پیشاندا کە کوردی کردبووە ئامانج و ڕایانگەیاند، ئەسەد یەکێتی سوریا دەخاتە مەترسیەوە.

حزبە سیاسیەکانی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش ناڕەزاییان بەرانبەر ئەسەد پیشاندا کە کێشەی کوردی ڕەتکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، " بۆ چارەسەری هەمیشەیی قەیڕانی سوریا هەنگاوی یەکەمین قبوڵکردنی هەبوونی کێشەی کوردە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

'بەر لەوەی سنوری سوریا بکێشرێت کورد هەبوو'

" ٩ ساڵ بەسەر کوشتن، کۆچبەری و وێرانبوون لە سوریا تێدەپەرێت و هێشتا بەشار ئەسەد بە هەمان زمان و عەقلیەت قسە دەکات کە بووە هۆی گێژاوێک بۆ خەڵکی سوریا. ئەو عەقلیەت و زمانەی کە بەشار ئەسەد پێی قسە دەکات دوورە لە وانەوەرگرتن و ڕاستیە قۆناغ و دۆخی ئێستا. پێویستی بەوە دەکرد بۆ هەموو گەلانی سوریا و پێهاتەکان کاری بکردایە. بەم لۆژیک و عەقلیەتە نیشانەی قبوڵنەکردنی چارەسەری سیاسی و ئازارەکانە.

لێرەوە دەمانەوێت تەئکید بکەینەوە کە هەموو پێکهاتەکانی سوریا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە عەرەب، کورد، سوریانی و پێکهاتەکانی تری ڕەسەنەوە بەر لەوەی سنورەکانی دەوڵەتی سوریا بکێشرێت، لە هەرێمەکە بەیەکەوە دەژیان. لەبەرئەوەش پێکهاتەی ڕەسەنن و لە هیچ شوێنێکی تر نەهاتوون و نابێت هیچ کەسێک لەسەر هاوڵاتیبوونیان کە سورین قسە بکات.

ئەم پێکهاتانە بە نیشتیمانیبوون و ڕەسەنبوونیان هەبوون و شەرەفی خۆیان پاراست کاتێک ڕژێم ئەوانی لەناو پەنجەی تاریکدا بە تەنها جێیانی هێشت. پێکهاتەکان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری خۆیان بەرەو پیشەوە برد بۆ ئەوەی بۆ هەموو سوریا ببێتە نمونە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بە ئەتنیک و ئایینەکانیەوە بووە موزاییک. ئەگەر سوریایەکی دیموکرات دروست نەبێت و هەر هاوڵاتیەکی سوری مافی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و ئازادی خۆی بەدەست نەهێنێت، ئارامی لە سوریا بەرجەستە نابێت.

ئەم پێکهاتانە شەرەفی سوریا و یەکێتی سوریایان پاراست، باجەکەی بە خوێنی دەیان هەزار کەس درا. کاتێک ئەم پێکهاتانە لەگەڵ ئەو هێزانەی کە لەدژی تیرۆر شەڕیان کرد بۆن بە یەک بەرژەوەنی وڵاتی سوریایان پاراست. بە تایبەتی کە ئەو هێزە لە سەر داواکاری ئەوان دروست نەبوو، بەلام بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دروست بوو کە هۆکارەکەی خەمساردی ڕژێم بوو. ئەم هاوکاریە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش لەدژی تیرۆرە کە تیرۆر بۆ شەڕی دەوڵەتی سوریا دروست کرا.

'حکومەتی سوریا لە ڕاستیەکان دوورە'

ئێمە تەئکید دەکەینەوە گەلەکەمان هیچ کاتێک هەڕەشەی لە یەکێتی خاکی سوریا نەکردووە و بانگەوازی بۆ پارچەکردن نەکردووە، ئێمە بانگ لە حکومەتی سوریا دەکەین کە باش لێکۆلینەوە لەسەر ئەوانە بکات کە پارجەبوون سوریایان دەوێت و هەڕەشەی لێدەکەن. لەبارەی شەهیدانی بەرخۆدانی گەلەکەمان، ئێمە دەبینین کە ڕەتکردنی پێکهاتەکان وەک 'دوورکەوتنەوە لە ڕاستیەکانی ئەم قۆناغەیە'. ئێمە تەئکید دەکەینەوە جگە لە پڕۆسەی ڕاستەقینە و دیموکراتیک ئارامی بەرجەستە نابێت. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر سێبەری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکدا گەورەترین نمونەی زیندوو و چالاکە . بە ڕەتکردنەوەی پێکهاتەیەکی وەک کورد ئەم پڕۆسەیە سەرناکەوێت. پێشناری دیموکراتیک بە واتای رەتکردنی دۆزی کورد نایەت بەڵام یەکگرتن و فرەڕەنگی سوریا بەرەو پێشەوە دەبات. چارەسەری ڕاستەقینە و دۆزی کورد و کێشەی تر لێرەدا وەدیار دەکەوێت. ئێمە دەبینین کە پیداگیری حکومەتی سوریا و خوێندنەوەیان بۆ گەشەدانەکان بە گشتی بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆچوونێکی هەڵەیە، لە لەبەرژەوەندی حکومەت و نە لە بەرژەوەندی سوریەکانە. حکومەتی سوریا بەم هەڵوێستە لەگەڵ تورکیا یەکدەگرێتەوە و بە پێی پلانەکانی ئەردۆگان دەجووڵێتەوە کە دەیەوێت وڵاتمان (سوریا) وێنرا بکات و هەڕەشە لە یەکێتی بکات و قڕکردن ئەنجامبدات.

بۆ چارەسەری پێویستە سەرەتا کێشەی کورد قبوڵبکات

بەو پێیە ئێمە بانگ لە حکومەتی سوریا دەکەین کە زمانی عەقل و هەڵوێستێکی ئەرێنی بەکاربهێنێت و هیچ لایەنەک دوورنەخاتەوە. لەبەرئەوەی دوورخستنەوە و ڕەتکردنەوەی کورد قەیڕانەکە قوڵتر دەکاتەوە. پێویستی سوریا بە هەڵوێستێکی چالاک و ڕاستەقینە هەیە بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی و چارەسەری دیموکراتیک دروست ببێت، ئەگەر سەرەتا دان بە هەبوونی کێشەی کورد بنێت، کێشەکانیش چارەسەر دەبن.

لە کۆتاییدا ئێمە وەک پارتە سیاسیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستی جێگیرمان هەیە کە ئێمە بەشێک لە پڕۆژەی چارەسەری دیموکراتی سوریاین و بە تێکۆشانی هاوبەش بۆ سوریایەکی دیموکرات و فرەڕەنگی کار دەکەین.

ناوی ئەو حزبانەی ڕاگەیەنراوی هاوبەشیان بڵاوکردووەتەوە بەم شێوەیە:

پارتی داهاتووی سوریا

بزووتنەوەی گۆڕانکاری دیموکراتی

پارتی یەکێتی سوریانی

پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان

پارتی لیبڕالی کوردستان

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا

پارتی دیموکراستی کورد لە سوریا

پارتی چەپی کورد لە سوریا

پارتی چەپی دیموکراتیک لە سوریا

پارتی کۆمبوونی نیشتیمانی کوردستان

پارتی گۆڕینی دیموکراتیک کوردستان

بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان

بزوتنەوەی ئیسلاح – سوریا

یەکێتی ڕەنجدەرانی کوردستان

دەستەی نیشتیمانی عەرەبی

پارتی نۆژەن و دیموکراتی لە سوریا

پارتی سەوزی کوردستان

پارتی ڕێکەوتنی دیموکراتی کورد لە سوریا

پارتی یەکێی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکێتی)

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پارتی)

پارتی ئاشووری دیموکراتی

پارتی برایەتی دیموکراتیک

پارتی ڕۆژی دیموککراتیکی کورد لە سوریا

یەکێتی نەتەوەیی ئازاد – ڕۆژئاوا

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک

کۆنگرەی ستار

پارتی موهافیزکارانی دیموکراتیک

پارتی تێکۆشانی دیموکراتیک

پارتی کۆماری کوردستان

ف.ق