حکومەتی عێراق بە هۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا نیگەرانە

شەوی ڕابردوو پێنج موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران کە یەکێکیان بەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوت، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناڕەزاییان پیشاندا.

ڕۆژی  یەكشەممە پێنج موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران و یەكێك لە موشەكەكانیش بەر چێشتخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق ئیدانەی هێرشەكەی كرد و ڕایگەیاند، حکومەت پابەندە بە پارستنی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان له‌ خاكی عێراقدا.

لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێرشەکەی کرد و ئەو ڕووداوەی بە خراپەكاری بەرامبەر دەوڵەتی عێراق وەسف كرد.

ف.ق