حەمید عابد: ئێمە ڕیگا نادەیەن هەندیک کەس لەسەرتانکەکانی تورکیا بگەرێنەوە

حمیدعابد لەسەرگەرانەوە ئەوە کەسانەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆچیان کردوە بۆ تورکیا، وتی: دەتوانن بگەرێنەوە، بەڵام هەندێک کەس دەیانەوێت بەسەر تانک-ی تورکیەوە بەگەرێنەوە، ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین.

دەوڵەتی تورک لەسەر ناوی هەرێمی ئارام هەرەشەی داگیرکردن لەسەر باکور و ڕۆژ‌هەڵاتی سوریا بەردەوام دەکات،  شاندێکی سەربازی ولایتە یکگرتوەکانی ئەمریکا چوو بۆ تورکیا و لەگەڵ بەرێوبەرانی تورکیا کۆبوویەوە، تا رۆژی ئەمرۆش کۆبوونەوکە بەردەوامە، تەواوی کۆبوونەوەکەش لەسەر هێرشی داگیر کاری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باکور ڕۆژەهەڵاتی سوریا لەسەر ناوی ناوچەی ئارام.

بەرێوبەرانی خۆسەری لە باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا بۆئەوەی پێش لەشەر بگرن، هەوڵەکانی دیبلۆماتیکیان خستۆتە گەر، بەرێوبەرانی خۆسەری لەگەڵ شاندی ولایتە یکگرتوەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێوە دەوڵەتی دژی داعش کۆ دەبنەوە ڕۆژەڤی کۆ بوونەوەکانشیان، هەرێمی ئارام-ە.هاوسەرۆکی بەرێوبەرایەتی خۆسەری کانتۆنی گری سپی حەمید عابد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)  دوا وتی: بە هیچ شیوەیەک داگیرکاری قەبووڵ ناکەن خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم هەرێمە ئێـمەین. ئەوانەی لەبەر هۆکاری جێا کۆچی تورکیان کردوە کەی بیانەوێت بگەرێنەوە  دەتوانن بێن، بەڵام هەندێک کەس لەسەر تانکی تورکیا بگەرینەوە ئێمە قەبووڵی ناکەین.

'ئێمە دەزانین خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو خاکە کێە'

هاوسەرۆکی کانتۆنی گری سپی حەمید عابد وتیشی:" ئێمە دەزانین خاوەنی ڕاستقینەی گری سپی کێە، کاتێک شەری سوریا دەستی پێکرد بەناوی ئۆسۆ بە سەدان گروپ هەبوون. دواتر ئەو گرپانە لەدژی یەکتر شەریان کرد، دواتر کاتێک داعش هاتە ناوەچەکە بەشێک لەو کەسانە بەشداری داعش بووون، هەندیک کەسیشیان ڕایانکرد هەتا یەپەگە و یەپەژە هاتنە ناوچەکە.

حمید عابد بانگەواز لە کۆچبەرانی گربی سپی دەکات، دەلێت:" ئێمە جارێکی تر بانگەواز لەو کەسانە دەکەین لە گری سپی وە چونە بۆ تورکیا، دەتوانن بگەرێنەوە، بێن لەسەر خاکی خۆیان بژین، بەڵام ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژیان کردوە و تاوانبارن بۆ ئەوەی بگەرێنەوە چاویان لەوەیە لەسەر تانکی تورکیا بگەرێنەوە".

'لە جیاتی شەر، ئێمە ئاشتیمان دەوێت'

 حەمید عابد جەختی لە ئاشتی کردوە وتی: ئیێمە لە جایتی شەر ئاشتیمان دەوێت، ئەوە چوار ساڵە ئێمەی عەرەب، کورد، ئەرمەن و تورکمان لێرە بەێکەوە دەژین. لێرە هێچ گەلێک مافی پێشیل نەکراوە، ئەگەر لە ناوخۆشمان کێشە دروست بێت ئێمە کێشەکان بە تاڵان و بە ئەشکەنجە چارەسەر نەکەین بەڵکو دادگا هەیە یاسا هەیە چارەسەری دەکەین".

ئەندامی دەستەری بەرێبەری تەڤ دەەم  ئاڵدار خەلیل لە ڕیپۆراتاژیک بۆ ئاژنەسەکەمان وتبووی: ئێمە هەموو کات دەڵین، ئەو کەسانەی خەڵکی ئەم هەرێمەن دەتوانن بگەرێنەوە، ئێمە ئامادەیەن کە پشتگیریان بکەین، بەڵام ئامانجی ئەردۆگان ئەوە نیە، ئەردۆغان دەیەوێت گروپی چەکدار لێرە نیشتەجیبکات".

ئەندامی دەستەی بەرێبەری تەڤ-دەم فەوزیە یوسف لە بەرنامەیکی روناهی تیڤی بەنگەوازی لە هاوڵاتیانی ڕەسەنی باکوری ڕۆژەهلاتی سوریاکرد کە ئیستا لە تورکیا دەژەین بگەرینەوە سەر خاکی خۆیان.

ک-ش