خاکی غەریبی بۆئێمە نابێتە وڵات

د.شێخموس کە لە سەردەمی شەڕچووبوە ئەوروپا وتی، لەوێ هەڵی نەکردووە، دیسان گەڕاوەتەوە قامیشلۆ و بەردەوام بوو: "ئەو دکتۆرانەمان کە چونەتە ئەوروپا با بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، گەلەکەمان پێویستی پێیانە".

کاتی شەڕ لە قامیشلۆ زۆر کەس وڵاتیان بەجێهشت و زۆریشان گەڕانەوە، د. دەهام عوسمان شێخموس-یش کاتی شەڕلە قامیشلۆ وڵاتی بەجێهێشت و چووە ئەڵمانیا. زۆر سەختی و ناخۆشی بۆ بنەماڵەکەی لەوێ دروست دەبن. عوسمان شێخموس، هاوسەرۆکی یەکێتی دەرمانسازانی قامیشلۆ وتی: "بۆمن چوونم بۆ ئەلمانیا بڕیارێکی ناچاریی بوو. کاتێک چووم سەختی زۆرم کێشا. لە تورکیاوە چووینە ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی بچین هاوکاریان کردین".

لەوێ غەریبیمان بینی، دەتوانم بڵێم، ئێمە خۆمان هاویشتە ناو ئۆقیانوسێک، بەڵام هەستمان بە دڕکەکانی نەکردبوو. کاتێک هەستیان پێدەکرد ئێمە غەریبین، بە چاوێکی تر سەیریان دەکردین. کاتێک بڕیاری گەڕانەوەم دا، ماڵەکەم ڕۆژێک لێرە و ڕۆژێک لەوێ، دەرمانخانەیەکیشم هەبوایە، خزمەتی کێم بکردبایە؟ ژیانی من وەکو خەیاڵێک بوو. وتم، ئەو شتەی کە بەسەر گەلەکەی من دا دێت، با بەسەر منیشدا بێت و بڕیاری گەڕانەوەم دا. ٢٠١٥ چووم و ٢٠١٧ گەڕامەوە. دواتر منداڵەکانم هاتن و ئێمە لێرە دەژین".

"با دکتۆرەکانمان بگەڕێنەوە، گەلەکەمان پێویستی پێیانە"

د. دەهام عوسمان شێخموس بانگەوازی بۆ دکتۆرەکانی ڕۆژئاوا کرد ل ئەوروپا و وتی: "بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، گەلەکەمان پێویستی پێیانە. بانگەوازم بۆ گەلەکەمانیش، بەتایبەتی بە تەمەنەکانمان، ئەوانەی بەساڵاچوون، بگەڕێنەوە. ژیانی ئێرە لە ئەوروپا خۆشترە. ئەو گەنجانەی بۆ خوێندن چوون، با بخوێنن و ئینجا بگەڕێنەوە" و وتی: "خاکی غەریبی هیچکات نابێتە وڵات بۆیان، با ئەوەش لەبیر نەکەن".

"بیرکردنی وڵات زۆر قورس بوو"

محەمەد خێر ڕەمەزان-یش زەڕەنگەرێکی قامیشلۆیە و ٢٠١٥ بڕیاری دا بچێتە دانمارک، بەڵام دواتر بڕیارەکەی دەگۆڕێت. ڕەمەزان وتی: "بە بۆچوونی ئەوەی کە ژیانی من لەوێ خۆشترە چووم، بەڵام کە چوومە ئەوروپا خرۆشام. مانگی ڕابردوو گەڕاینەوە، خۆش بوو، بەڵام کوڕەکەم وتی ناتوانی بەو شێوەیە بژی و دەبێت کار بکەی. کاتێک سەیری کارەکەی ئەوێم کرد، دەبوایە وەکو مەکینە ٨ سعات کار بکەم. لەم تەمەنەدا ئیشەکەیان بۆ من گونجاو نەبوو. منداڵەکانم لەوێ زانکۆیان دەخوێند. بیرکردنی خاکی وڵات، بۆ هەر کەسێک کە تەمەنی لە سەرووی پەنجایە زۆر سەختە. دوای ئەوەی کە دۆخی گەلەکەم بینی کە ئەوە ٢٠ ساڵە لەوێن، بریارم دا بگەڕێمەوە سەر خاکی خۆم".

ک-ش