'خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان بەجێناهێڵین'

عاقیلە بەکۆ کە دایکی ٩ منداڵە و لە بەر هێرشە داگیرکەریەکانی دەولەتی تورک و چەتەکانی ناچار بووە سێ جار کۆچ بکات ڕایگەیاند، ئێمە خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی بەجێناهێڵین."

بە هۆی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەزارن کەس بە ناچاری سەرێکانی و گرێ سپیان چۆڵ کرد. عاقیلە بەکۆی تەمەنی ٥٠ ساڵ کە خاوەنی ٩ منداڵە بە هۆی داگیرکەری دەولەتی تورک بە ناچار سێ جار کۆچبەر بووە. بەکۆ زۆر جار دڕنەدەیی و داگیرکەری و شەڕی بە چاوی خۆی بینیەوە.

عاقیلە بەکۆ خەڵکی کۆبانییە و بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئاوارەی حەلەب بوو. بە هۆی فاشیزمی دەوڵەتی تورک جارێکیتر ناچار بوو بەرەو منبج بڕوات. دوای ماوەیەکی کورت جارێکیتر کۆچبەر بوو ئەم جارە لە سەرێکانی نیشتەجێبوو. عاقیلە بەکۆ ئەمجارە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر و چەتە دڕندەکانی لە تل تەمر نیشتەجێبووە.

'دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ کرد'

عاقیلە بەکۆ بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەر لە کۆچبەریدا ژیاوە. بەکۆ دەلێت، "بە هۆی هێرشی ئەردۆغان و چەتەکانی سێ جار کۆچمان کرد. منداڵەکانم لەناو هەژاریدا گەورە کرد. زۆر نەخۆشی و زوڵمان بینی. لە سەرێکانی دەستمان بە ژیانێکی نوێ کرد. بەڵام دیسان ئەردۆغان وازی لە ئێمە نەهێنا. بە فڕۆکە و تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر ئێمە. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە شێوەیەکی دڕندانە خەڵکی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد."

'هەموو کاتێک هەندێک کەس لەبەرامبەر زوڵم دەوەستنەوە'

بەکۆ وتی، "دەوڵەتی تورک و ئەمریکا لە سەر خاکی ئێمە کە بە خوێنی شەهیدەکانمان ئازاد بووە، پیلان دەگێڕن. ئەو وڵاتانەی کە دەڵێن ئێمە مافی مرۆڤ دەپارێزین لەکوێن؟ لیرە زوڵم لە کورد دەکرێت، بەڵام هەموو کەسێک بیدەنگە. بەڵام کورد هیچ کاتێک تەواو نابێت. ئەمڕۆ من هەم سبەینێ مندالەکانم هەن. 'هەموو کاتێک هەندێک کەس لەبەرامبەر زوڵم دەوەستنەوە."

عاقیلە بەکۆ ئاماژەی بەوەدا، خاکەکەمان بۆ داگیرکەران بەجێناهێڵین. دەمانەوێت بگەرێینەوە بۆ خاکەکەمان لە سەرێکانی. ئێمە خاکەکەمان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانی بەجێناهێڵین. تاکۆ بمێنین هەوڵی خاکەکەمان دەدەین. هەتا یەک کەسمان بمێنێت، خاکەکەمان ڕزگار دەکەین."

ف.ق