خاڵی سنووریی سێماڵکا داخرا

بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی سێماڵکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جگە لە باری نائاسایی، هاتوچۆ لەو خاڵە سنوورییە بە هەموو شێوەیەک راگیراوە.

خاڵی سنووریی سێماڵکای نێوان باشور و رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا.

بە پێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی خاڵی سنووریی سێماڵکا دوای ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ جگە لە حالەتی نەخوازراو و باری نائاسایی، بۆ ماوەیەکی نادیار هاتوچۆ بە هەموو شێوەیەک رادەگیرێت.

بە پێی راگەیێندراوەکە، هاوکارییە مرۆییەکانیش کە لە هەرێمەوە دەنێردرێن، تەنها رۆژانی سێشەممان لەو خاڵە سنوورییە وەردەگیرێن.

ز.ش