خاڵێکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورک لەلایەن ڕژێمەوە گەمارۆ دراوە

هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە بەردەوامی پێشڕەوییەکانیان لە ئیدلب، چەندین گوند، ناوچە و شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کرد و خاڵێکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیشیان گەمارۆداوە.

پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لە ئیدلب بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا چەندین گوند، ناوچە و شارۆچکە و مەزرایان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب کۆنترۆڵ کردووە و خاڵێکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیشیان لە ناوچەی 'سەرمان' گەمارۆداوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا گەیشتوونەتە نزیک شاری ستراتیژیکی مەعرەت نەعمان لە باشوری ئیدلب.

هەر دوێنێش ئاژانسی سانای سوری، ڕایگەیاند: یەکینەکانی سوپا دوای ڕزگارکردنی شارۆچکەی "ئەلتح" ژمارەیەک گوند و مەزرای دەوروبەری، گوندەکانی؛ مەزرای هەرکی، قراتی، برج، تەحتەیا، حمسی و فەروان-یان لە ناوچەی مەعرەت نەعمان کۆنترۆڵ کردووە و چەکدارەکانیان لەناو بردووە.

ف.ق