خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر تۆپباران کران

هێزەکانی رژێمی سوریا خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەریان لە هەرێمی ئدلب تۆپباران کرد و لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لە نێوانیاندا روو دەدات.

مەرسەدی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ناوچەکانی مەرچۆرین، مەرشەمس، تل منیس، نەرەت ئەلنومان، بابێلا، خان ئەلسبل و دەوروبەری مەردبس لە لایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە تۆپباران کراون، هەروەها رایگەیاند هێزەکانی رژێم دەوروبەری خاڵە چاودێرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەریشیان لە ناوچەی مەرحیتات کە دەکەوێتە دەوروبەری گوندی مەرەت ئەل-نەعمان تۆپباران کردووە.

مەرسەدی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها ئاشکراشی کردووە، لە بەرەی دەروبەری گوندەکانی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی ئدلب لە نێوان هێزەکانی رژێم و چەتەکانی تورکیا شەڕ و پێکدادانی قوڕس روودەدەن.

نوێنەرانی رژێمی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنی بە توندی هێرشیان کردە سەر تورکیا و جەختیان کردەوە کە تورکیا بە رێگای ئەو پشتیوانییەی دەیداتە گروپە تیرۆرستەکان، ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات و لێی رادەکات.

ز.ش