خوێندکارانی عەفرین داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیکی عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرد.

بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیکی عەفرین لە راگەیەنراوەکەدا داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد.

راگەیەنراوەکە لە خوێندنگای ئەهداسی شەهبا لە لایەن نالین فەقێیەوە ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی هێرشی داگیرکەری تورک بۆسەر حەفتانین و باشووری کوردستان کرا و ڕاگەیەنرا کە بۆئەوەی خاکی کوردستان داگیر بکرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر حەفتانین.

هەروەها هێرشی داگیرکەری تورک لەسەر عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی وەبیرهێنرایەوە و باسی ئەوەش کرا کە هێرش دەکرێتە سەر ژن، منداڵ و گەل، بەڵام لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری سەریان دانانەوێنن.

بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکرات بەهۆی هەڵوێستەکانی پەدەکە بەرانبەر دەوڵەتی تورک، ئەوان پەدەکە شەرمەزار دەکەن.

بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکرات ڕاشیگەیاند کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەوان بە هەنگاوی ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین، تێدەکۆشن و بێدەنگ نابن و پلانەکانی دەوڵەتی تورک پووچەڵ دەکەنەوە.

ف.ق