خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ناچار بوون کۆچ بکەن

خۆبەڕێوەبەری باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ناچار بوون کۆچ بکەن و ٨٦ هەزار خوێندکار لە مافی پەروەردە و خوێندن بێبەش کران.

خۆبەڕێوەبەری باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی ناچار بوون کۆچ بکەن و ٨٦ هەزار خوێندکار لە مافی پەروەردە و خوێندن بێبەش کران. خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای سوریا بانگەشەی دەوڵەتی تورکی بەدرۆ خستەوە کە دەڵێت 'هاوڵاتیان گەڕاونەتەوە'.

خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوەندی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە شاری قامیشلۆ کە بە بەشداری سەرۆکی نووسینگەی کاروباری ڕێکخراوە مرۆییەکان و نوێنەرانی مانگی سووری کورد بەڕێوەچوو، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

راگەیاندراوەکە لەلایەن سەرۆکی نووسینگەکە عەبدولقادر موەحەدەوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی کاروباری ڕێکخراوە مرۆییەکان بەم شێوەیەیە:

"لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەپۆلی کۆچبەرییەکی گەورە دروست بوو، دانیشتوانی گوندەکان ناچار بوون بۆ ناو شارەکان کۆچ بکەن. ژمارەی کۆچبەران تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتییە. هەروەها زیاتر لە ٨٦ هەزار خوێندکار لە خویندن بێبەش ماون".

عەبدولقادر موەحەد لە ڕاگەیاندراوەکە ئاشکراشی کرد، ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە لەبارەی کۆچبەرانەوە دەردەچن، ڕوون نین و وتی، "بانگەشەی ئەوەی کە کۆچبەرانی ئەو گوندانە دوای داگیرکردنی گوندەکانیان لەلایەن سوپای تورکەوە، گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان ڕاست نییە.

ف.ق