خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عەفرین وشەهبا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا

گەلی عەفرین وشەهبا، لە چوارچێوەی ڕۆژی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە ئەوان ئیرادەی خۆیان ڕادەستی کەس ناکەن.

 بە هەزاران هاووڵاتی عەفرین لە کەمپی بەرخۆدان-ی هەرێمی شەهبا و هاووڵاتیانی شەهبا لە چوارچێوەی ٢٦ی ئەیار/٥ی جۆزەردان ڕۆژی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانێکی گرسەییان ڕێکخست. لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە، کۆنگرەی ستار وتەڤ-دەم بەرز کرایەوە.

ئاپۆڕای جەماوەر لە ڕێپێوانەکەدا بەهەلگرتنی پانکارد کە لێی نوسرابوو" چالاکی ٢٦ئ ئەیار پیرۆز بێت" ، " ئێمە بە ڕۆحی ئاڤێستا، ئارین و بارانەکان عەفرین ئازاد بکەین" و" بکوژ ئەردۆغان"، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

' سلاویان نارد بۆ بەرخۆدان'

موستەفا حەسەن هاوسەرۆکی مەجلیسی تەڤ-دەم داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لە دژی داگیرکەری و مسۆگەرکردنی مافی مرۆڤ کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بهێنن.

هەروەها هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی شەهبا وەفا حسێن دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەو هێرشانەی کە دەیکاتەسەر گەل دەیەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنێت و وتی،" گەلی عەفرین و هەموو گەلانی باکووری سووریا سەرەرای هەموو ئەو هێرشانە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین. بە هێرش کردن ئیردەی گەل ناشکێت."

دوای وتارەکان بەیاننامەی مەجلیسی بەڕێوەبەری عەفرین خوێندرایەوە. لە بەیاننامەکەدا سڵاویان هەموو ئەو چالاکییانەی کە لە ٢٦ی ئەیاردا لە سەرتاسەرت جیهاندا ئەنجامدراوە نارد.

ک-ش