خۆپیشاندانی گەلی عەفرین دژ بەدەوڵەتی تورکیای داگیرکەر

ئەوهاووڵاتییانەی عەفرین کە لە ناو شاری عەفریندا ماونەتەوە، دژبە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکان، ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ئەوهاووڵاتییانەی عەفرین کە لەناوەندی شارەکەدا ماونەتەوە دژبە وهێرشانەی سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی لە عەفرین کە کردەوەکانیان دوورن لە بەها مرۆییەکان، ناڕەزایەتییان نیشاندا.

 پێرێ شەویش لە گەڕەکی مەحمودیەی شاری عەفرین، بەهۆی کردەوە نامرۆڤانەکانی داگیرکەران، ئاڵۆزی کەوتە نێوان گەل و چەتەکانەوە. دوێنێش خۆپیشاندانی نارەزایەتیی ئەنجام درا.

دانیشتوانی گەڕەکی مەحمودیەی شاری عەفرین کردەوە چەپەڵ و دزێوەکانی ئەو گروپە چەتانەیان شەرمەزار کرد. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکە پێمان ڕاگەێنڕاوە، سەرباز و سیخوڕەکانی دەوڵەتی تورکیا، دەستبەجێ هێرشیان کردۆتە سەر گەل وهەڕەشەیان لێکردوون.

ڕق و تووڕەیی گەل لە دژی فشار وهەڕەشەکان زۆرتر دەبێت.

 

ک-ش