خێزانێکی عەفرینیی: چەتەکان هەرەشەی کوشتنمان لێدەکەن

سەربازانی تورکیا و گروپی چەتەکانی بەرەی نوسرا وداعش، ماڵوموڵکی عەفرینیەکان تالان دەکەن و ئازارو ئەشکەنجەی هاوولاتیانی مەدەنیی دەدەن.

 

٢٠ی شوبات/١ ڕەشەمە سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانی نوسرا و داعش هێرشی داگیرکاریانەیان کردە سەر عەفرین، یەپەگە و رێبەرایەتی کانتۆنی عەفرینیش بۆئەوەی بەر بە کۆمەڵکوژیی هاووڵاتیانی مەدەنیی بگرن، لە ١٦ی ئاداردا/خاکەلێوە هاولاتیانیان بردە مەیدانی شێراوا و هەرێمی شەهبا. بەڵام هەندێک خێزان لە ناوەندی عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری مانەوە و نەیانویست خاکی خۆیان بەجیبهێڵن، لە ئێستادا تورکیا و گروپی چەتەکانیان ستەم لەو خێزانانە دەکەن.

چەتەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان

چەتەکان رۆژانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە ناوەندی عەفرین و گوندەکانی دەوروبەری و ستەمیان لێ دەکەن، ماڵەکانیان تاڵان دەکەن. خێزانی ە.ب یەکێکە لەو خێزانانەی کە لە گوندێکی عەفرین مابوونەوە، بەڵام بەهۆی ستەمی گروپی چەتەکانەوە هەڵهاتوون و لەئێستادا لە هەرێمی شەهبان.

 خ.ە.ب لەبارەی ستەمی گروپی چەتەکانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات "ئەنەفە"، رایگەیاند "گروپی چەتەکان رۆژانە هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵەکەمان و هاوسەرەکەمیان ئەشکەنجە دەکرد، بەهۆی ستەمی چەتەکانەوە ناچاربووین ماڵەکەمان بگوازینەوە گوندێکی تر، پاشان دەمانویست بگەریینەوە گەندەکەی خۆمان، بەڵام رێگەیان نەداین بگەرێینەوە گوندەکەی خۆمان، پاشان ناچارماین برۆینە گوندی باسوتێ، پاش دوو هەفتە ناچار بووین دیسانەوە ئاوارەببینەوە، بەڵام لە دوایدا رۆشتمە لای براکەم لە بەرادێ"

ئەشکەنجەی هاوڵاتیانی مەدەنیی دەدەن

خ.ە.ب باسی چۆنێتیی ئەشکەنجەی هاولاتیانی مەدەنیی کرد لەلایەن گروپی جەتەکانەوە و رایگەیاند "پاش ئەوەی چووینە لای براکەم، گروپی چەتەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی براکەم و وتیان 'ئێوە چی دەکەن لێرە؟ کێ پێێ وتن بێنە ئێرە؟' پاشان هەرەشەی کوشتنیان لە هاوسەرەکەم کرد و پاشان رفاندیان، دوای ئەوەی کە گەڕایەوە بینیمان ئەوەندە دڕندانە ئەشکەنجەیان کردبوو کە خۆی بە پێوە نەدەگرت".

لە گوندەکان تاڵانی دەکەن

خ.ە.ب باسی لە تاڵانی ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنیی کرد لەلایەن گروپی چەتەکانەوە و رایگەیاند "چەتەکان ماڵێ هاوڵاتیانی گوند تاڵان دەکەن، هەر کە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیان هەرچیان بەردەست بکەوێت تاڵانی دەکەن، مریشکەکانی ماڵی براکەمیان تاڵان کرد و پاشان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی دراوسێکەیان و پەزەکانیان تاڵان کرد".

لە کۆتایی قسەکانیدا خ.ە.ب روونیکردەوە "لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارەوە هیچ کەسێک بۆی نیە لە ماڵی خۆی بچێتە دەرەوە و هەر کەسێک لە ماڵەکەی دەربچێتە دەرەوە خێرا گروپی چەتەکان ناچاری دەکەن کە بگەرێتەوە ماڵەکەی خۆی، ئەگەر بە گوێیان نەکەیت هەرەشەی کوشتنت لێ دەکەن"

وتیشی "ئیدی ئێمە بریاری خۆمان دا و شەوێکی بارانانوی هەڵهاتین"