خەلیل: تیکۆشانمان لە ساڵی ٢٠٢٠ بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت

ئالدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم، ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاند و وتی: "بەرخۆدان و تێکۆشانمان لە ساڵی ٢٠٢٠یش بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت".

 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ-دەم ئالدار خەلیل دۆخی سیاسی، سەربازی، دیبلۆماسی و کۆمەڵایەتی ساڵی ٢٠١٩ی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسی هەوالی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

خەلیل باسی لەوە کرد ساڵی ٢٠١٩ بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک لە کوردستان و سوریا، ساڵێکی زۆر گرنگ بوو، ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ساڵەدا ئاشکرا بوو کە پێش هەموویان دەوڵەتی تورک و هێزەکانی داگیرکەر هەموویان بە چ شێوەیەک دەیانەوێت دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو ببەن.

خەلیل وتیشی، لە هەمان کاتدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و ناساندنی ئەو دەستکەوتانە و ڕاستیی شۆرشی دیموکراتیک بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی قۆناغێکی زۆر گرنگ بوو.

لە ساڵی ٢٠١٩ بەرخۆدانێکی بێوێنە کرا

خەلیل باسی لەوەش کرد کە لە ڕووی کۆمەلایەتی و ڕێکخستندا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە بگاتە ئاستی زهنیەتی ڕێکخستن و دیموکراتیک کار کرا و وتی: "واتە ساڵی ٢٠١٩ بووە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدانی دیموکراتیک و بوو بە ئەنجامی مەزن بۆ ئەو تێکۆشانە. وەک چۆن لە باخۆز کۆتاییهاتنی داعش ڕاگەیاندرا، لە هەمان کاتدا بۆ پێشگرتن لە داگیرکەرییش کار کرا. لە ساڵی ٢٠١٩دا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و هێزە دیموکراتییەکان کارێکی دیبلۆماسی کرا و بۆ ناساندنی ڕاستیی شۆرشی ڕۆژئاوا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ساڵێکی زۆر گرنگ بوو".

خەلیل باسی لەوەش کرد کە ساڵی ٢٠١٩ بە بەرنامەیەکی پڕ و ڕووداوی گرنگ تێپەری و وتی: "لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا ویستیان ئەو ناوچانەی ڕزگار کراون و سیستمی دیموکراتیی تێدا جێبەجێ دەکرێت، هەموویان داگیر بکەن. لەدژی هەرێمەکەمان شەڕ ڕاگەیاندرا و هێرشمان کرایە سەر. لە لایەنی سەربازی، کۆمەلایەتی، سیاسی و ڕێکخستنەوە بەرخۆدانێکی بێوێنە لەدژی ئەو هێرشانە نیشان درا. بەو بەرخۆدانە هێرش و پلانی داگیرکەران و لایەنگرانیان تێکشکێندران. وەکو ئەوەی دەیانویست و پلانیان بۆ داڕشتبوو نەیانتوانی جێبەجێی بکەن. واتە مرۆڤ دەتوانێت ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ ببەستێتەوە بە ساڵێک پێش ئەوە. ئەو قۆناغە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و لە ساڵی ٢٠٢٠یش هێشتا بەردەوام دەبێت".

پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتان

خەلیل تیشکی خستە سەر ئەوە کە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی کورد و گەلانی هەرێمەکە لە مێژوودا یەکەمین جارە بەو شێوەیە لە ئاستێکی بەرزدا ببینرێت و وتی: "واتە لە قۆناغی شۆرشدا لەو سیستمەی کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگە دەکات گەیشتوەتە ئاستێک کە پێش ئێستا نەبینراوە، کە لەو ئاستەدا لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بووەتە خاوەن کاریگەریی. لە مێژوودا یەکەم جارە ئەوە دروست بووە. ناسنامەی ساڵی ٢٠١٩ دیارکەر بوو.

بۆ نمونە، کاتێک هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێمە دەستی پێکرد، کۆمەڵگەی دەوربەرمان و بیانییەکان، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤـ، ئاشتی و ئازادی هەمووان لەگەڵ ئێمەدا بوون و بەرانبەر هێرشی داگیرکەریی هەستانە سەرپێ. ئەوەش لە خۆیەوە ڕووی نەدا، ئەگەر پێش ئەوە کار نەکرابێت، پێش ئەوە ڕاستییەکەمان نەوترابوایە، ئەوانیش ئەو هەڵوێستەی پشتویانیان نیشان نەدەدا.

لە هەمان کاتدا کاریگەریی پەیوەندییەکانی سیستمیش هەیە. واتە ئەو پەیوەندییەی کە لە گەڵ دەوڵەتان هەیە، ئەوە لە نەبینینەوە نەهاتووە. ئەو دەوڵەتە (دەوڵەتی خاوەن کاریگەریی بەهێزن) لەناو بڕیارە نێونەتەوەییەکاندا خاوەن بریاری سەرەکین. لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەش دیدار ئەنجامدران. وێڕای ئەوەی بەپێی سیستمەکە نییە، داگیرکەرانیش هەبوون و هەندێک ڕاستیان نیشان دراوە. دەوڵەتە هەژموونگەراکان کە لە هەموو ناوچەکە کاریگەرییان هەیە، ناچار بوون کە لەگەڵ نوێنەرانی شۆرشەکەمان دیدار بکەن، پەیوەندی دروست بکەن. هەروەها ناوەندەکانی بڕیاردان لەدژی مافەکانی گەلانیش بۆ ئەوەی پەیوەندی دروست بکەن، ناچار بوون کە بڕیار بدەن.

نوێنەرانی گەلانی هەرێمەکە و شۆرشە دیموکراتییەکەمان چونە ئەو ناوەندانە و تێڕوانین و داواکارییەکانیان خستەڕوو. ئەوانە هەمووی دەرەنجامی پەیوەندییەکان بوون. لەو پەیوەندییانەدا هیچ کاتێک بە حسابی لایەنەکەی دیکە دانووستان نەکراوە. یانیش بە قوربانیدان بە لایەنێک، لەگەڵ لایەنێکی دیکە دانوستانمان نەکرد. ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵی سێیەم ماینەوە. لەگەڵ هەمووان پەیوەندی دروست دەکەین".

بەهێز و بەبریاربوونی گەلەکەی، عەفرین ڕزگار دەبێت

خەلیل سەرنجی ڕاکێشایە سەر داگیرکردنی عەفرین و وتی: "گەلەکەمان لە عەفرین، لە ساڵی ٢٠١٩ بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نیشان دا. گەلی عەفرین هەتا ئێستاش لە عەفرین دوور نەکەوتوەتەوە، بۆ ئەوەی بە ڕای گشتی نێونەتەوەیی بڵێت'سەیرکەن، من لە دەرەوەی شارەکەمم، شارەکەمیان داگیر کردووە و من ئەو داگیرکارییە قبوڵ ناکەم' لەسەر سنووری عەفرین لەژێر چادردا دەژین.

ئەو هەڵوێستەی گەل وادەکات کە هەبوونی عەفرین بکەوێتە ڕۆژەڤی جیهان. لە هەمان کاتدا بەرخۆدانەکانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، هەتا ئێستا بەردەوامە کە لە ژن و پیاوەکانی عەفرین پێکدێت. ڕۆژانە چالاکی سەربازی دەکەن. لە هەموو دیدارە دیبلۆماتییەکاندا بابەتی سەرەکی عەفرین بوو".

خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان لەو باوەڕەدان، بەهێز و بڕیاری سووربوونی پتەوی گەلی عەفرین، عەفرین ڕزگار دەبێت.

'داگیرکاریی قبول ناکەین، بەرخۆدان و تێکۆشانیمان بەردەوام دەبێت'

ئالدار خەلیل هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی لەدژی سەرێ کانیێ و گرێ سپی-یش هەلسەنگاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی دەوڵەتی تورک تەنیا داگیرکردنی ئەو دوو شارە نییە. خەلیل وتی: "ئێستاش دەیانەوێت لەو پلانەی خۆیان بەردەوام بن. بە شێوەیەکی ئاشکرا پلانی خۆیان وت. لە نیۆیۆرک لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەردۆغان نەخشەی سوریای نیشانی هەموواندا، لە جەرابلوس هەتا دێرک هێڵی کێشابوو. وتبووی، 'من ئەو ناوچەیە بە تەواوی وەردەگرم' هەمووانیش قبوڵیان کرد. بەڵام ناتوانێت هەموو ئەو پلانانە جێبەجێ بکات. ئەردۆغان و ترەمپ لە بەرانبەر ئەو بەرخۆدانە ناچار بوون کە 'ئاگربەست' ڕابگەینن.

سەرەتا گەلەکەمان لە کوردستان وگەلانی دنیا هەمووان لەدژی ئەو دۆخە هەستانە سەرپێ. چوارپارچەی کوردستان بوونە یەک. یەکێتییەک خولقا. نەک تەنیا گەلی کورد، گەلانی کوردستان هەموویان بەشداری ئەو بەرخۆدانە بوون."

خەلیل ئاماژەی بەوەش کر کە بەوەش ڕاستیی نەتەوەی دیموکراتیک خرایەڕوو و گوتی، گەلی عەرەب لەگەڵ کورد و سریانییەکان بەشداری ئەو بەرخۆدانەیان کرد.

خەلیل وتیشی: "لە دێڕەزۆر، شەداد و ڕەقا گەنجان بەڕێکەوتن بۆ سەرێ کانی و گرێ سپی و بەشداری شەڕ بوون. ئەوە نیشان دەدات کە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک گەیشتوەتە ئامانجی خۆی".

خەلیل ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە هەمان کاتدا لە دەرەوەش (کوردستان و دەرەوەی کوردستان) چالاکی کران و وتی: "بۆ چالاکییەکان لە ئەوروپا هەتا ئێستاش تەنیا کورد بەشداریان دەکرد، بەڵام ئەمجارە گەلانی هەموو وڵاتان بەشداری چالاکییەکان بوون".

خەلیل ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرچەندە لە بواری جوگرافیدا هاتوەتەپێش و ئێستاش بەرخۆدان بەردەوامە و وتی: "بەرخۆدانمان بەردەوامە. ناوچەی خۆمان دەپارێزین. قبوڵ ناکەین کە پێشڕەوی بکەن. داگیرکاریی قبول ناکەین. مەرجی بنەڕەتیمان ئەوەیە کە داگیرکەر لە وڵاتەکەمان نەمێنن. لە باب، جەرابلوس، عەفرین، سەرێکانیێ و گرێ سپی داگیرکەر لە خاکی ئێمە بچنە دەرەوە. تێکۆشان و بەرخۆدانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامە."

ز.ش