خەلیل: هێزە سەربازی و رێکخستنیەکانمان زیاتر بەهێز دەبن

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ – دەم ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٢٠ دا هێزی سەربازی و پاراستن و ڕێکخستنەکانیان بەهێزتر دەبن و بۆ سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان زیاتر بە بڕیارەوە دەجولێنەوە.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤ – دەم ڕووداوە سەربازی، سیاسی، دیپلۆماسی و سیاسیەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) شیکردەوە و وتی، "پلانمان هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەکەمان نەتەوەی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە لایەن هەموو کەسێکەوە بناسرێت. پیویستە هەموو کەسێک لەم ڕاستیە تێبگات و پڕۆژەکە ببینێت. کارەکەکانمان لە ئێستا و داهاتوودا زیاتر و فراوانتر بەڕێوەدەچن."

'ئێمە خۆمان دەسپێرینە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک'

ئاڵدار خەلیل ڕاشیگەیاند، گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکۆشانی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن و هەستەکانیان، بۆچوونەکانیان، بڕواکەیان بە ڕێ و رێبازی جیاواز دەردەبڕن. بە چالاکی، کۆبوونەوە، ڕێپێوان، کۆنگرە و کۆنفرانسەکان پڕۆژەکەیان پیشان دەدەن. خۆیان بەرێکخستن دەکەن. ئەنجومەن دروست دەکەن. ئیرادەکەیان نیشان دەدەن. کارکردن لەم چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت. کارێک نییە کە لە ناو چەند ڕۆژێکدا کۆتایی بێت. ئێمە خۆمان دەسپێرینە نەتەوەی دیموکراتیک. کورد، عەرەب و سوریانی بەیەکەوە بەشداری لەم پڕۆژەیە دەکەن. ژنان، پیاوان بە شێوەیەکی هاوبەش جێ خۆیان لە پڕۆژەکەدا دەگرن. ئەوەش دەبێتە هۆی پێشکەوتن.

خەلیل وتی، "ئەردۆغان و هێزە سەردەستەکان هەوڵیاندا ڕیگە لە پڕۆژەکە بگرن. بۆ ئەوان ئەگەر فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک بەرەو پێشەوە بچێت، بۆ ئەوان بە واتای مردن دێت. نایانەوێت پڕۆژەکە پێش بکەوێت. نایانەوێت پێکهاتەکان کۆببنەوە، دەیانەویت لە ڕووی سیاسی، کلتوری، سەربازی و ڕووەکانی ترەوە، ناکۆکی نێوان گەلان فراوانتر و ئاڵۆز تر بکەن. لە شارە کوردیەکان ژمارەیەک تەقینەوە ئەنجامدران. هەوڵیاندا بە ناوی عەرەبەکان ئەم کارە بکەن. بەڵام زۆربەیان لە لایەن ئستخباراتی تورک (میتەوە) ئەنجامدران.

'لەدژی هێرشەکان گەلان زیاتر لەیەکتری نزیکبوونەوە'

خەلیل ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی عەرەبەکانیش تەقینەوەیان کرد و وتیان، سەیرکەن کورد ناتوانن بتانپارێزن. هەوڵیاندا ئاڵۆزی زیاد بکەن. بەڵام بووە هۆی ئەوەی کورد عەرەب و سوریانی زیاتر لەیەکتری نزیک ببنەوە. ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبوو، لەمدواییانەدا لە سەرێکانی و گرێ سپی هێرش ئەنجامدران. ئەردۆغان دەیوت، خۆی هێرش دەکەین، عەرەبەکانیش لە ناو قەسەدە و ئاسایشدا دێنە دەرەوە. ئەو کاتە پارچە دەبن و لەدژیان دەوەستنەوە. بەڵام بینیان ئەوە ڕووینەدا. گەلان بینییان لە مەرتسیدان و بەرامبەر ئەوە یەکیان گرت.

' هێزی پاراستن، سەربازی و رێکخستنیەکانمان زیاتر بەهێز دەبن'

خەلیل باسی لە داگیرکردنی ژمارەیەک هەرێمی کرد و وتی، " بۆ ئازادکردنی ئەو هەرێمانە تێکۆشانەکانیان زیاتر دەبن. هێزی پاراستن، سەربازی و رێکخستنیەکانمان زیاتر بەهێز دەبن. بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەمان زیاتر هەوڵ دەدەین. پڕۆژەکەمان تا ئاستێک پێشکەوتووە. ئێدی لە ئاستی نێودەوڵەتی دەبینرێت. پڕۆژەکەمان نەتەوەی دیموکراتیک بۆ سوریا دەبێتە نمونە. ڕژێمیش ناچار دەبێت تا ئاستێک هەندێک شت قبوڵ بکات. ژمارەی ئەو کەسانەی دژی پڕۆژەی نەتەوەی دەمیوکراتیک دەوەستنەوە ڕۆژ بە ڕۆژ کەم دەبن. دژایەتیکردن لە ئاستی ساڵی ٢٠١٩ دا نابێت."

'پلانمان هەیە پڕۆژەکەمان لە لایەن هەموو کەسێکەوە قبوڵ بکرێت'

ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند، ئەوان پلانیان هەیە پڕۆژەکەیان نەتەوەی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە لایەن هەموو کەسێکەوە قبوڵ بکرێت و وتی، "پێویستە هەموو کەسێک ڕاستیەکە ببینێت. چۆن پێشتر کارمان کرد، کارەکە فراوانتر دەبێت. دەرفەتەکان دروست دەکرێن ئەو گەلانەی لەدەرەوەی پڕۆژەکەن بەشداری بکەن. بەڵام بۆ سەرکەوتن پێویستە هەرێمە داگیرکراوەکان ئازاد بکرێن. ئێمە داگیرکاری قبوڵ ناکەین. بۆ چارەسەری لە هەموو سوریا کارەکانمان بەردەوام دەبن. نابێت، لە هەرێمێک ئارامی هەبێت و لە هەرێمەکانی تری سوریا قەیڕان هەبێت. بەو شێوەیە کێشەکان چارەسەر نابن.

خەلیل ئەوەی خستەڕوو، بۆ چارەسەری کێشەکان پێویستە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتئکی نەرم کۆببنەوە و وتی، "ئێمە هەموو لایەنەکان کۆدەکەینەوە و بۆ چارەسەری کێشەکانی سوریا دەبینە هێزێکی کاریگەر. بۆ ستاتۆی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی ئێمە پەیوەندیەکانمان لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێز دەکەین. پێویستە هەبوونی ئێمە ڕەوا ببێت و لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە فەرمی قبوڵ بکرێین. بۆ ئەمەش بێگۆمان کار دەکەین.

'پارت و ناوەندە کوردیەکان پێویستە هەڵوێستێکی هاوبەش پیشان بدەن'

خەلیل ڕاشیگەیاند، پێویستە کارەکانیان لەناو خەڵکیدا فراوانتر بکەن و وتی، :کورد کارێکی نەتەوەیی ئەنجامدا. لەم بەرخۆدانەدا ئەوە نیشاندرا. هەموو کەسێک خاوەنداریی لە بەرخۆدان کرد. ئەو پارتانەی ناکۆکیشیان هەبوو لەم بەرخۆدانەدا یەکیان گرت. پێویستە بەم ڕوحە کار بکەین. لەوانەیە یەکێتی سەد لە سەد نەبێت، شتێکی سروشتیە. جیاوازی بوونیان هەیە. هەموو کەسێک وەک یەکتری بیرناکەنەوە. شێوەی کارکردنی هەموو کەسێک وەک یەکتری نییە. بەڵام لەسەر هەندێک بابەت دەبێت یەکگرتوو بین. بۆ ئەمەش پێویستە کار بکەین. هیوادارین لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ چارەسەری کێشەکان یەکبگرین  و هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت.

ف.ق