خەڵکی شێراوا: دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانەوە یاسای شەڕ پێشێل دە

خەڵکی عەفرین کە بەهۆی هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا کۆچیان کردووەتە هەرێمی شەهبا ڕایانگەیاند، لەم دۆخەدا نازانن چی بکەن و داوایان لە هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد کە هەڵویستیان هەبێت و هاوکاریان بکەن.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی عەفرینیان داگیر کرد، ناوچەی شێراوا هەموو ڕۆژێک تۆپباران دەکرێت و لە ئەنجامدا بە دەیان خەڵکی سڤیل شەهیدکراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. ژیانی هاوڵاتیانی شێراوا ئێستا بە هۆی تۆپباران و پەتای کۆرۆنا لە مەترسیدایە.

هاوڵاتیەک بە ناوی ئەحەمەد سلێمان ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانەوە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات.

سلێمان باسی پەتای کۆرۆنای کرد و ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی شێراوا بە پێی ڕێوشوێنەکان و ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دەجووڵێنەوە، بەڵام بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ژیانی هاوڵاتیان لە مەترسیدایە و وتی، "لە ماوەی مانگێکدا ٤٠٠ جار هەرێمەکە تۆپباران کراوە. بەهۆی ئەو هێرشانە ئێمە ناچارین بۆ خۆپاراستن لە تۆپبارانەکان لە پەناگاکان چەند خانەوادەیەک کۆببینەوە."

ژنێک بە ناوی سیهام موراد ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک بە تۆپباران موڵک و زەویەکانیان دەسووتێنێت و داوای لە دەوڵەتانی جیهان کرد، ڕێگری لە هێرشەکان بکەن.

هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد سابیر ئاماژەی بەوەکرد، عەفرین بەرلەوەی داگیرکردن ١٠ ساڵ لەژێر گەمارۆدابوو. بەڵام بەم ئەندازەیە ژیانیان سەخت نەبوو و وتی، "٣ ساڵە عەفرین داگیرکراوە و هەموو زەوی و موڵکەکانیان سووتێنراون، هەموو ڕۆژێک بۆمبەیان بەسەردا دەبارێنن.

هاوڵاتیەکی تر بە ناوی ئەلیا مستەفاش وتی، "خەڵکی مەدەنی تۆپباران دەکرێن و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بەهانای عەفرین و خەڵکی عەفرینەوە بچن."

فەریدە سەلیمیش کە هاوڵاتیەکی شێراوایە باسی لە خۆشەویستی بۆ وڵات کرد و وتی، "هەموو کەسێک وڵاتەکەی خۆی دەوێت، نایەوێت کۆچ بکات. بۆیە نابێت ئەردۆگان بیر لەوەبکاتەوە کە ئێمە دەست لە خاکەکەمان هەڵدەگرین."

عەبدۆ حەسەنیش کە هاولاتیەکی ئەو ناوچەیە وتی، "پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە جددی ئاوڕ لە دۆخی عەفرین بدەنەوە."

ف.ق