خەڵکی عەفرین: ئێمە هیچکات دەستبەرداری عەفرین نابین

هاووڵاتیانی عەفرینی کە بەهۆی هێرشی داگیرکارانای دەوڵەتی تورکیاوە بەناچاری لە نێوکەمپەکاندا ژیان دەکەن، ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەرهەڕەشەکانی ئەردۆغان نیشاندا،خەڵکی عەفرین وتیان، " ئێمە هیچکات دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین."

دوای هێرش و داگیرکاری سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین و بەرخۆدانی ٥٨ڕۆژەی شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە بە سەدان هەزارهاووڵاتی عەفرین بە ناچاری ڕوویان کردووەتە کانتۆنی شەهبا و لە سێ کەمپی بەرخۆدان، سەردەم وعەفرین جێگیرکراون.

بەهەزاران بنەماڵەی عەفرینی لەهەرسێ کەمپ نیشتەجێ بوون. بەلام بەسەدان خیزانیش لە ماڵ، دوکان وقوتابخانە ڕووخاوەکاندا جێگیربوون. بەهاتنی وەرزی سەرما بارودۆخی ژیان زۆرقوورستربووە. لە هەرێمی شێراوا کەمپی گەڕانەوە بۆهاووڵاتیان ئامادە کراوە. ئەوبنەماڵەعەفرینیانەی کە لەدوکان وماڵە رووخاوەکانی ناوچەی شێراوا دەژین دەڵێن ، وێڕای دۆخی سەخت ودژوارئەوان درێژە بەبەرخۆدانی خۆیان دەدە.

'هەتا ڕزگاری عەفرین بەرخۆدانی دەکەین'

شێخۆ خەلکی گەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرین ئەوەی هێنایەسەرزمان، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا بە ٧٢ فڕۆکە هێرشی کردەسەریان، بەناچاری عەفرین-یان بەجێ هێشت و ٨ بنەماڵە لە ژێرچادرێکدا مانەوە. نزیک ٧بۆ٨مانگ لەژێرچادرێکدا ماینەوە. لەوەرزی هاویندا مرۆڤ دەتوانێت ژیان بکات، بەڵام لەوەرزی سەرمادا زۆرسەخت بوو. دامەزراندنی ئەم کەمپە بۆئێمە زۆرباش بوو. هەرچێکیان لەدەست بێت دەیکەن بۆمان."

شێخۆ ئاشکرای کرد کە تاکە دواکاری ئێمە گەڕانەوەمان بۆعەفرینە و وتی، " ئێمە دەمانهەوێت بگەڕێینەوە بۆعەفرین. ئێمە لەعەفرین زۆر دلمان خۆش بوو. هیچ کەموکۆڕییەکمان نەبوو. کەسێک ستەمی لەئێمە نەدەکرد. ئێمە کاری خۆمان دەکرد. ئەردۆغان ئیستاکەش هەڕەشەدەکات. ئێمەی لەعەفرین دەرکرد. ئیستاکەش بەنیازە ئێمە لەشەهبا دەربکات. بابێت، چی لەدەست دێت بابیکات. ئێمە لێرە ناچین. چەندڕۆژپێش ئیستا تۆپ بارانیان کردین. بەنیازە کە گەل بترسێنێت و ڕاومان بنێت. بەلام ئێمە ناچین."

'ئیستاش خەڵک لەعەفرین هەڵدێن'

زەینەب یەکێکی ترلەهاووڵاتیانی خەڵکی عەفرین وتی ، بەهاتنی وەرزی سەرما منداڵەکانیان تووشی نەخۆشی بوون، هەربۆیە ئێمەچووینەناوکەمپی تازە. زەینەب ئاشکرای کرد کە دۆخی ئەوان ئیستا باشترەو وتی،" بەلام تاکەداواکاری ئێمە گەڕانەوەمانە بۆسەرخاکی باب وباپیرانمان. ئێمە نامانەویت وازلەخاک و نیشتمانی خۆمان بهێنین."

یەکێک لەئەندامانی بەرێوەبەری کەمپی گەڕانەوەی عەفرین وتی، " ئەوهاووڵاتیانەی ئێمە کەلەدەسی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی هەڵهاتوون،  لەماڵان ومزگەوت وقوتابخانە ڕووخاوەکاندا نیشتەجێ بوون. تائیستاش خەڵک لەعەفرین هەلدێن. لەهاویندا ژیان کردن ئاسایی بوو ، بەڵام لەوەرزی سەرمادا ژیان کردن لە ناو ماڵەرووخاوەکاندا زۆرسەختە. هەربۆیە ئێمەس کەمپێکمان دامەزراند. تا ئیستا ١٣٢ چادرمان دامەزراندووە و بنەماڵەی تێدا نیشتەجێ بوون. تاکە هیوای ئێمە خزمەتکردنە بەگەل."

ک٠ش