خەڵکی قامشلۆ لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانی ئەنجامدا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان لە قامشلۆ لە لایەن کۆنگرەی ستارەوە شەرمەزارکرا.

لە قامشلۆ کۆنگرەی ستار هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد.

لە رێپێوانەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتیەکانی هەرێمەکە ئامادە بوون و وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە.

بە سەدان کەس کە لە چواریانی ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ کۆبوونەوە، بە بەرزکردنەوەی پانکارتی دژی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا. دوای ڕێپێوانەکە دانیشتووانی شارەکە میتینگیان ئەنجامدا.

لە میتینگەکەدا ڕەمزیە محەمەد بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار قسەی کرد و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆسەر حەفتانین شەرمەزار کرد. ڕەمزیە محەمەد وتی،"بەرخۆدانمان لەدژی دەوڵەتی تورک بەردەوامی پێدەدەین، لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت گەلی کورد بە تەواوی لەناو ببات."

ف.ق