خەڵکی کۆبانی داگیرکەران بەردباران دەکەن

پۆلیسی سوپای رووس و سەربازانی تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای کۆبانێ بە شێوەیەکی هاوبەش گەڕان. خەڵکی کۆبانێ بەردبارانیان کردن.

گەشتی هاوبەش بە گوندی ئاشمێ لە رۆژئاوای کۆبانێ تێپەڕین، گەشتەکە لە ناوچەی چارقل-ی سەروو، جبنێ، بەیادی، زۆرمخار، پەران، دیمەداش، سێلم بۆبان، سفتەکی خواروو و خاڵی کۆنترۆلی هێزەکانی ئاسایشی ناخۆ بەڕێوەچوو.

کاتێک گەشتەکە لە گوندی چارقلی تێپەڕ دەبوو، گوندنشینان ئۆتۆمبیلەکانی دەوڵەتی تورکیان بەردباران کرد، دوای ئەوەی گەشتەکەی تورک-رووس کۆتایی هات، سەربازانی تورک لە گوندی ئاشمێ-وە پەڕینەوە ناو سنوورەکانیان.

دانیشتوانی کۆبانێ لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا گەشتی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و رووسیان شەرمەزار کرد، بەڵام بەهۆی هێرشی سەربازانی تورک ٨ کەس بریندار بوون کە برینی ٤ کەسیان سەخت بوو.

ز.ش