دادگەی گەل بە هۆی خەیانەت بڕیاری دەستگیر کردنی عەلیکۆ و برۆ-ی دەرکرد

دادگەی گەل لە باکووری سووریا بە هۆی ئەوەی کە فوئاد عەلیکۆ و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا(ئەنەکەسە) بەشدار بوون لە داگیر کردنی عەفرین لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە.

بەتۆمەتی خیانەتکردن و هاوکاریکردنی تورکیا لە ‌‌‌هێرشەکانی بۆ داگیرکردنی عەفرین، دادگای گەل-ی باکوری سوریا، کەیسی بۆ هەریەکە لە ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی پێشووی ئەنەکەسە و فوئاد ئەلیکۆ، ئەندامی ئەنەکەسە کردەوە، لەوچوارچێوەیەشدا بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا.

لەبەیاننامەکەدا ھاتووە" دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر سەرجەم هێزە سەربازی و سیاسی و ڕاگەیەنادنەکانی بەکار ھێنا بۆ شێواندنی ڕای گشتی و ڕەوایەتیدان بەھێرشەکانیان بۆ سەر عەفرین. جگە لەمە دەوڵەتی تورکیا ھەر لەسەرەتای داگیرکاریەکەوە چەندین بەکێگیراوی کوردی لە ھێرشەکانی سەرعەفریندا بەکارھێنا"

ڕاگەیاندنەکە دەڵێت" ھەریەکە لە کەتیبەکانی سەلاحەدینی ئەیوبی، کەتیبەی مەشعەل تەمۆ، کەتیبەی ئازادی، ھەڵۆکانی کوردستان، وەک بەکرێگیراوی تورکیا بەکارھێنراون دژ بەھاووڵاتیان و خاکی عەفرین".

 بەیاننامەکەی داواکاری گشتی ئاشکرای دەکات" ئەم گروپە بەکرێگیراوانە کە بەشداربوون لە کۆمەڵکوژکردنی گەلی عەفریندا، جێبەجێکەری سیاسەتی ئەو گروپەن خۆیان ناوناوە ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا.کە پێشتر لە سەرزاری نوێنەرێکی ئەوان لە ھاوپەیمانێتی سوری، فواد عەلیکۆ، ئەوە پشت ڕاستکراوەتەوە کە ٦ گروپی سەربەو ئەنجومەنە لەو شەڕەدا بەشدارن".

لە ڕاگەیەندراوێکیشدا لەبارەیەوە، داواکاری گشتیی دادگای گەل-ی باکوری سوریا ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە کردنەوەی کەیس بۆ ئەو دوو بەرپرسەی ئەنەکەسە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیانی عەفرین و باکووری سووریا و بنەماڵەی شەهیدان بووە و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ک-ش