داعش و بەرەی نوسرە لە عەفریندان

ئاژانسى هەواڵى هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، چەتەکانی بەرەی نوسرە، لەسەر ڕاکردنی چەتەکانی داعش لە عەفرین و دزینی بەروبومی زەیتونی هاووڵاتیان کۆبوونەوەیەکان ئەنجامداوە.

چەتەکانی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) و داعش لە عەفرین جێگیرکراون، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە.

١٠ چەتەی داعش  لە زیندانی چەتەکانی فەیلەقی شام لە هەرێمی جندرێس ڕایان کرد. ئەو هەرێمانەی کە سوپای تورکیا داگیری کردبوون، داعش خاوەن هێزە تیاندا. چەتەکانی داعش زۆر جار بە شێوەی شاراوە لە هەرێمەکانی نێوان ئیدلب و حەما دا جمووجۆڵ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییان ٢ تەرمی نەناسراویان لە سەر رێگای نێوان شاری جندرێس و گوندی ئەبو کەئاب دا دۆزیوەتەوە، ئەوەش نە یەکەم رووداوی کوشتنى نادیار و فڕێدانى تەرمە، کە لەو کانتۆنەدا ئەنجام دەدرێن.

شەڕیان کرد

بە نزیکبوونەوە لە وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمی زەیتوون لە هەرێمی جندرێس شەڕ لە نێوان چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردا ڕوویدا. شەڕەکە بەهۆی رێکنەکەوتنیان بووە لەسەر چۆنیەتیى دزینى زەیتونى هاووڵاتییانى عەفرین. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر چەتە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی ئەتمە کران.

زەیتونی هاووڵاتییان دەدزن

ئەنجومەنی چەتەکانی سەر بە داگیرکەری تورکیا بە هاووڵاتییانی عەفرینیان وتووە، تەنها لە سەدا ١٠ی بەرهەمی زەیتونەکان بۆ خاوەن زەیتونەکان دەبێت و دەبێت ئەوی تری بدەنە ئەنجوومەنى چەتەکانی تورکیا.

چەتەکان کۆبوونەوە

چەتەکانی هەیئەتی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) لەگەڵ چەتەکانی جەبهەی وەتەنی لە هەرێمی جندرێس کۆبونوەیان ئانجام داوە، کە  هێزێکی هاوبەش درووست بکەن. بەرەی نوسرە دەیەوێت لەو رێگەیەوە مانەوە و بووونی داگیرکەرانەى خۆی لەو هەرێمەدا ڕەوا بکات.

ماوەیەک لەوە پێشیش ئەندامانی چەتەکانی هەیئەتی تەحریری شام (بەرەی نوسرە) لە گوندی دەربەلۆتی سەر بە هەرێمی جندرێس خۆیان جێگیرکردبوو.

ر.م