ئەمینە عومەر: دانوستانەکانی نێوان مەسەدە و ڕژیمی سووریا ڕاوستاوە

ئەمینە عومەرهاوسەرۆکی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە ڕایگەیاند کە ئەوان باوەڕیان بە دانوستانی سیاسی هەیە وجەختی لەوە کردەوە کە مەسەدە هەمووکاتێک ئامادەی دانوستانە بۆدۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسی بۆئاڵۆزییەکانی سووریا.

هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک( مەسەدە) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار ئەوەی خستەڕوو، مەجلیسی سووریای دیموکراتیک پرۆژەیەکی سیاسی، نیشتمانی ودیموکراتیک کە هەمووبەشەکانی کۆمەڵگە و پێکهاتەکانی هەرێمەکە لەخۆدەگرێت. ئامانجی مەسەدە ئەوەیە کە ئاڵۆزییە سیاسیەکانی سووریا لەڕێگەی دیاکۆگەوە چارەسەربکات.

ئەمینە عومەردەستنیشانی کرد کە مەجلیسی سووریای دیموکراتیک وەڵامی داواکارییەکەی ڕژیمی سووریا بۆدانوستان لەسەرچەندین بابەت لەگەل حکومەتی ناوەندی وهەرێمەکانی باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریادا داوەتەوە، بەڵام ئەو دانیشتنانە تا ئیستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

ئەمینە عومەر، ئاشکرای کرد کەدەرفەت بۆ دیاکۆگ زۆرە، بەلام داهاتووی بەپێی بەرژەوەندی گەلی سووریا وکۆتایی هێنانی ئاڵۆزییەکان ئەنجام دەدرێت.

هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریای دیموکراتیک -مەسەدە ئەوەی خستەڕووکە مەسەدە ئامادەیە بۆ دانوستان و وتی، " ئێمە باوەڕمان بە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسییە وئەمە گونجاوترین ڕێگەیە بۆدەربازبوون لە ئاڵۆزییەکانی سووریا."

ک٠ش