دانیشتوانی تل بەراک لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک رێپێوانێکیان ساز کرد

بە سەدان هاوڵاتی ناوچەی تل بەراکی سەر بە کانتونی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

سەرەتا هاوڵاتیانی ناوچەکە لە سەر رێگای سەرەکی فڕن، گرد بوونەوە و بە بەرزکردنەوە پانکاری 'نا بۆ داگیرکەرانی عوسمانی' و 'ئێمە بە یەکڕیزیمان هەموو پلانگێریەکان تێک دەشکێنین' دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد.

رێپێوانەکە تا رێگای شەهیدان بەردەوام بوو، لەوێ گۆڕا بۆ گردبوونەوەی جەماوەری و چەند پەیامێک پێشەکەش کران.

رولیس حەسەن بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناو گردبوونەوە جەماوەریەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی هیوا و ئاواتی عوسمانیەکان بەدی بهێنێت، هەموو تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

حەسەن راشیگەیاند، تاکە رێگای وەستان لە بەرامبەر داگیرکەران، خۆڕاگریە.

گردبوونەوە جەماوەریەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.

ز.ش