دانیشتوانی کۆبانێ جارێکی دیکە داگیرکەرانیان بەردباران کرد

دانیشتوانی کۆبانێ کاروانێکی هاوبەشی سەربازیی روسی وتورکی داگیرکەریان بەردباران کردەوە.

ئەمرۆ بۆ جارێکی دیکە کاروانێکی هاوبەشی سەربازیی سوپای روسیا و سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبیلی سەربازی و زرێپۆشەوە لە گوندی مارس میلەی کۆبانێوە بەرەو رۆژهەڵاتی شارەکە دەستی بە گەشتێکی سەربازی کرد.

دانیشتوانی کۆبانێ کە بە بینینی سەربازانی تورکی داگیرکەر نیگەرانن، زرێپۆشەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد.

دوێنیێ ١١ی تشرینی دووهەمیش لە ناوچەی دربێسی بە هەمان شێوە کاروانە لەشکەرییە هاوبەشەکە، رووبەرووی ناڕەزایەتی توندی دانیشتوانی ناوچەکە هاتبوون و بەردبارانیان کردبوون.

ئەمە چەندین جارە کاروانەکانە هاوبەشە سەربازییەکان، رووبەرووی نارەزایەتی توندی جەماوەر دبنەوەو لە ٨ی ئەم مانگەشدا لە ناوچەی گرکێ لەگی دوای ناڕەزایەتیەکی توندی هاوڵاتیانی ناوچەکە، گەنجێک بە ناوی سەرخۆبوون عەلی بە دەستڕێژی گولەی داگیرکەرانی تورکی فاشیەوە شەهید بوو ٥ هاوڵاتی تری مەدەنیش بریندار بوون.

ز.ش