داوا دەکرێت تورکیا لە ناتۆ بکرێتە دەرەوە

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت. لەم چوارچێوەیەدا ژمارەیەک رۆشنبیر و ئەکادەمیی وهونەرمەند و رۆژنامەنوسانی کەنەدا داواکاریەکیان ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کرد و داوایان کرد هەوڵ بۆ کردنە دەرەوەی تورکیا لە ناتۆ بدرێت.

ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژنامەنوسان و هونەرمەند و ئاکادیمی و سیاسەتمەداری وڵاتی کەنەدا، سەبارەت بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پەیامێکیان ئاڕاستەی جەستن ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان کرد و داوایان کرد کە ئەردۆغان بە تاوانی جەنگ سزار بدرێت لەسەر کومەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل و داگیرکردن و وێرانکردنی ناوچەکەو رفاندن و یارمەتیدانی گروپە تیرۆرستانی وەک داعش.

"دەبێت بازرگانی چەک بوەستێرندرێت"

لە نامەکەدا داوا لە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کرا بە زووترین کات بازرگانی چەک و کەل و پەلی سەربازی لەگەڵ تورکیا بوەستێنێت و حکومەتی کەنەدا داوا لە ئەنجومەنی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی بکات کە حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی لە ناتۆ دەر بکرێت و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکات تا ناوچەی دژە فڕین بۆ رۆژئاوای کوردستان جێبەجێ بکرێت. هەروها حکومەتی کەنەدا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا بکات کە باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا بکشێننەوە.

لە پەیامەکەدا هەروها جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە رۆشنبیران و ئەکادەمییەنەکان هانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا دەدەن کە لێکۆلینەوەیەکی ورد لەسەر پەیوەندی نێوان تورکیا و داعش بکات و پەیوەندیەکانی خۆیشی بە لەبەرچاوگرتنی ئەم حالەتە رێک بخاتەوە.

ز.ش