داوای ١٥ ساڵ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌ییكردنی ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. داواكاری گشتی داوای كرد ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ١٥ ساڵ زیندانی بكرێت.
ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌ییكردنی ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر به‌ڕێوه‌چوو. داواكاری گشتی داوای كرد ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ١٥ ساڵ زیندانی بكرێت.
به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» دۆسیه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر كرابوویه‌وه. دووه‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی جانئۆزه‌ر و پارێزه‌ره‌كه‌ی له نۆیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژنامه‌وان بێریتان جانئۆزه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا گوتی، «ئیفاده‌ی شایه‌تحاڵان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه. من ته‌نیا ڕۆژنامه‌وانم و ئه‌ركی خۆم جێبه‌جێ ده‌كه‌م.»
داواكاری گشتی داوای ٧ ساڵ و نیو تا ١٥ ساڵ زیندانیكردنی بۆ جانئۆزه‌ر كرد. پارێزه‌ری ناوبراو ڕه‌سوول تاموور گوتی، «له دۆسیه‌كه‌دا هاتووه كه موه‌كیله‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕێكخستن چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی كردووه، به‌ڵام هیچ چاوپێكه‌وتنێك دیار نییه.»
دانیشتنی دادگه بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دواخرا.
s.m