داگیرکەران دار زەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە و دەیفرۆشن بە تورکیا

لە عەفرین، داگیرکەران بە ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتییانەوە ناوەستن و دار زەیتوونەکانی ئەو شارەش دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن بە تورکیا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانی، دارزەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە و دەیانفرۆشنە تورکیا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە عەفرین درێژە بە هەوڵەکانی خۆی دەدات، بۆ لەناوبردنی گەل و گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە، تاڵانکاریی و تاڵانیی کلتووری و سرووشت و مێژووی عەفرین.

چەتەکانی سوڵتان مورادی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، دار زەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە و دەیفرۆشنە تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییە هەرێمیەکان کە بەدەستمان گەیشتوون، چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە میتی تورکی، دوێنێ لە گوندی شێخ هۆرۆز، لە ناوچەی بلبلێی عەفرین، ٦٨ دار زەیتوونیان بڕیوەتەوە و بە تورکیایان فرۆشتووە.

ر.م