داگیرکەران زەوی و زاری کشتوکاڵیی شەهباشیان سووتاند

سوپای فاشیست داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتە چەپەڵەکانی، زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی هەربەلی شەهبایان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئاگریان لە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە بەردا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەردەوامە لە سووتاندنی زەویە کشتوکاڵیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

هێزی داگیرکەران کە لە ناوچەی بەلدەی ماری لە هەرێمی عەزاز جێگیر بوون، ئەم جارەش بە تۆپ گوندەکانی ناوچەی هەربەلی کانتۆنی شەهبایان کردە ئامانج. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کراوە، دەغل و دانی گوندنشینەکانی ناوچەکە سووتێندرا.

ئاگرەکە بە هاوکاری تیمە فریاگوزاریەکانی ناوچەکە کۆنتڕۆل کرا.

ز.ش