داگیرکەران زەویە کشتوکاڵیەکان دەسووتێنن

داگیرکەران زەوی کشتوکاڵیەکانی شێراوایان سووتاند. لە تەل بەراک ٤٤٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوو بە خۆڵەمێش.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەی شێراوای عەفرینیشیان سووتاند.

هەروەها داگیرکەران ئاگریان بەردایە زەویە کشتوکاڵیکەانی گوندی باسلا و بێنێ شێراوا.

ئاگرەلە لە هەرێمەکە بڵاوبووەوە، تیمەکانی ئاگرککوژێنەوە و گەل هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

لە تەل بەراک ٤٤٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بوو بە خۆڵەمێش

لە لایەکی ترەوە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی ئەتشانی و خازۆکێی سەر بە ناوچەی تەل بەراکی قامشلۆ سووتێنرا و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

لە ئەنجامی ئاگرەکەی گوندی خازۆکدا ٢٢٠ دۆنم، لە گوندی ئەتشانێ ٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵیی گەنج و جۆ بوون بە خۆڵەمیش.

دواتر هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئاگرەکە کرد، تا ئیستا هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نەزانراوە.

ف.ق