داگیرکەران لە باب هێرشیان کردە سەر بنەماڵە ئەرمەنییەکان

چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە ٢٤ی نیسان دا لە باب هێرشیان کردە سەر بنەماڵە ئەرمەنییەکان و بەو هۆیەوە لە نێوان بنەماڵە ئەرمەنییەکان و چەتەکان دا شەڕ روویدا.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، لە ئەنجامى شەو شەڕەدا چەتەیەکی گروپی شیمال خەڵکی تەل رەفعەت و بە ناوی عەلی قەرەندەل لە قاچەوە، چەتەیەک بە ناوی محەمەد خدر بن محەمەد لە پشتییەوە و چەتەیەک بە ناوی خالید حەسەن بن وەلید لە قاچەوە بریندار بووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى باب.

گرژی و پێکدادانى نێوان چەتەکان و بنەماڵە ئەرمەنییەکان بەردەوامیى هەیە.

ر.م