داگیرکەران لە سەر ڕێگای M4 هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە نزیک گوندی ‌هۆشانی گرێ سپی لە سەر ڕێگای  M4 هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی. چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی جارێکیتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیە مەدەنیەکان.

هێرشەکە لە نزیک گوندی هۆشانی گرێ سپێ لە سەر ڕێگای M4 لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدرا.

چەندین کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.

ف.ق